ئاماری شه‌ڕ و زیان و ده‌سكه‌وته‌كانی ٥ ساڵی پێشووی هێزه‌كانیPAK له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ، راده‌گه‌یه‌نێ:

به‌ بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی چوون و دامه‌زرانی هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ باشووری نیشتمان، وته‌بێژی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان، ئاماری سه‌رجه‌م هێرش و به‌رگریی و ده‌سكه‌وت و زیانی شه‌ڕه‌كانی راگه‌یاند.

فه‌رمانده‌ ئه‌رده‌ڵان خه‌سره‌وی، رایگه‌یاند كه‌: هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، رۆژی ١٤ی گه‌لاوێژی ٢٧١٤ك، رێكه‌وتی ٥ی ئووتی ٢٠١٤ز، به‌ره‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ وه‌رێكه‌وتن و له‌ هه‌ر كام له‌م مه‌حوه‌ر و قۆڵانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ، دامه‌زراون و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونیان هه‌بووه‌.
وته‌ بێژی PAK ئاشكرای كرد كه‌ یه‌كه‌م تێكهه‌ڵچوونی PAK له‌ گه‌ڵ داعش شه‌وی ٦ له‌ سه‌ر ٧ی ئووتی ٢٠١٤ له‌ ناحیه‌ی گوێگجه‌لی و دوا شه‌ڕیشی كه‌ دوا شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و داعش بوو له‌و قۆناغه‌دا، رۆژی ٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٧ له‌ رۆژاوای كه‌ركووك له‌ زنجیره‌ چیاكانی باتێوه‌، بووه‌.
١- ناحیه‌ی گوێگجه‌لی/ مووسڵ
٢- خازر
٣- مه‌خموور
٤- ناحیه‌ی باقرتێ/ مه‌خموور
٥- رۆژاوای كه‌ركووك( دووبز، زنجیره‌ چیای باتێوه‌، خراپه‌رووت،سمایلاواكانی گه‌وره‌و پچووك، سه‌خه‌ره‌،ته‌له‌لوه‌رد، مه‌لاعه‌بدووڵا، گووبه‌یبه‌، مزێری)
٦- مه‌حوه‌ری باشیك
٧- به‌حزان
٨- ناوه‌ران
٩- فازلییه‌/ نه‌ینه‌وا
١٠ عومه‌رقاپچی/ نه‌ینه‌وا
١١- سماقییه‌/ نه‌ینه‌وا
١٢- رۆژبه‌یان/ نه‌ینه‌وا
وته‌بێژی سه‌ربازیی PAK كۆی هه‌ڵمه‌ته‌‌ گشتی و تایبه‌تییه‌كانی به‌ره‌یی و پارتیزانیی هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ ئاستی گه‌وره‌ و پچووكدا به‌مجۆره‌ ده‌خاته‌ روو:
١- مه‌حوه‌ری رۆژاوای كه‌ركووك: ٢١ هه‌ڵمه‌ت
٢- مه‌حوه‌ری باشیك- ناوه‌ران- نه‌ینه‌وا: ١٧ هه‌ڵمه‌ت
٣- مه‌خموور / باقرتێ: ١ هه‌ڵمه‌ت
هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌ به‌رگرییه‌كان له‌ مه‌حوه‌ر و قۆڵه‌ جیاوازه‌كان، به‌مجۆره‌ن:
١- ناحیه‌ی گوێگجه‌لی : ٢ شه‌ڕی به‌رگریی
٢- مه‌حوه‌ری رۆژاوای كه‌ركووك: ٢٥ شه‌ڕی به‌رگریی
٣- مه‌حوه‌ری باشیك: ٢٧ شه‌ڕی به‌رگریی
٤- ده‌شتی نه‌ینه‌وا: ٥ شه‌ڕی به‌رگریی
به‌ گشتی له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌ ٦ی ئووتی ٢٠١٤ه‌وه‌ تا ٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٧، نه‌ودوهه‌شت (٩٨)شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی PAK و داعش دا روویانداوه‌.
وته‌بێژی سه‌ربازی PAK، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتی هێزه‌كانیPAKی به‌مجۆره‌ راگه‌یاند:
١- كوشتنی سه‌دان چه‌كداری داعش
٢- ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ده‌یان پێگه‌ و باره‌گا و توونێل و عه‌مباری هێزه‌كانی داعش
٣- گرتنی ده‌یان پارچه‌ چه‌كی سووك و نیوه‌ قورس
٤-گرتنی ١٥ هه‌زار فیشه‌كی جۆراوجۆر
٥- پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ و گرتنی ٣تۆن TNT
٦- گرتنی ٧ ده‌زگا ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر
٧- گرتنی ١ ده‌زگا بێڵی میكانیكی( حه‌فاره‌)
٨- گرتنی ٣ مۆتۆڕ سیكلێت
٩-گرتنی ٢١ بێ سیمی ده‌ستی
١٠- گرتنی ١ ده‌زگا ته‌له‌یفوونی سه‌ته‌لایه‌تیی سوره‌یا
١١- ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی برێكی زۆر به‌ڵگه‌ی سه‌ربازیی داعش
١٢- ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ٤ كامپیۆتێری لاپتۆپ و٨ هارد
١٣- گرتنی سه‌دان پارچه‌، كه‌لووپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری هه‌مه‌چه‌شنی پێگه‌ و باره‌گاكانی داعش
١٤- گرتنی ٢ ئۆتۆمبێلی خۆ كوژیی به‌ TNTییه‌وه‌
١٥- به‌ دیل گرتنی ٤ چه‌كداری داعش

ئه‌رده‌ڵان خه‌سره‌وه‌ی ئاشكرای ده‌كا كه‌: له‌ هیچكام له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا، هێزه‌كانی PAK هه‌رگیز بۆ یه‌كجاریش نه‌شكان و هیچ سه‌نگه‌ر و پێگه‌یان لێ نه‌گیراوه‌ و سه‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و ئامانجی خۆیان پێكاوه‌.
ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی PAK هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ به‌ ٤ جار هێڕشی فڕۆكه‌ عێڕاقییه‌كان و ٢ جار بۆردومانی پێگه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان له‌ زنجیره‌ چیای باتێوه‌ و گوندی گووبه‌یبه‌ له‌ رۆژانی ١٧ و ، ٢٧ و ٢٨ی ئۆكتۆبر و یه‌كی نوامبری ٢٠١٥، به‌ بڕیاری تاران بۆ له‌ ناوبردن و هه‌ڵكه‌ندنی رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ، ده‌كا.
وته‌بێژی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ درێژه‌ی خستنه‌وه‌ رووی ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ٥ ساڵی پێشوودا، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی پارتی دێمواكراتی كوردستان و پارتی ئازادیی كوردستان له‌ لایه‌ك و سوپاكانی تاران و به‌غدا له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌مجۆره‌ راده‌گه‌یه‌نێ:
١- رۆژانی ١٨و ١٩ ی ئۆكتۆبری ٢٠١٧، هێزه‌ هابه‌شه‌كانی تاران و به‌غدا ، دوو هێڕشی تاكتیكییان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پردێ. له‌ ئاكامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژی ١٩ی ئۆكتۆبردا،هامه‌رێك و ئۆتۆمبیلێكی جیپی دوژمنان تێكشكا.
٢- له‌ نه‌به‌ردی به‌ره‌نگاریی مێژوویی رۆژی ٢٠ی ئۆكتۆبردا، له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی١٢٠٠٠هه‌زاری هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران و. به‌غدا، به‌ پیلانگێڕیی و رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمی به‌ ئامانجی داگیركردنی هه‌ولێر و كۆتاییهێنان به‌ قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، ١٧ كه‌رسته‌ی جه‌نگیی دوژمن له‌وانه‌ یه‌ك ده‌بابه‌ی ئابرامز تێكشكێندرا، ١٢٤ كه‌س كوژران، زیاتر له‌ ٢٤٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی دوژمنان بریندار بوون.
٣- رۆژی ٢٦ی ئۆكتۆبری٢٠١٧، هاوكات له‌ گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی تاران و به‌غدا له‌ سحێلا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تیان برده‌ سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن له‌ ناو شارۆچكه‌ پردێ و ١٨ كه‌سیان كوشتن و ئۆتۆمبێلێكی فۆردیان‌ به‌ دۆشكه‌یه‌كی ١٤:٥ه‌وه‌، تێكشكاندن.
فه‌رمانده‌ ئه‌رده‌ڵان خه‌سره‌وی له‌ كۆتاییدا، ئاماری شه‌هید و بریندار و زیانه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان له‌ كۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا به‌مجۆره‌ ده‌خاته‌ روو:
١- شه‌هید بوونی ١٧ پێشمه‌رگه‌
٢- بریندار بوونی ٣٢ پێشمه‌رگه‌
٣- له‌ ناوچوونی ٣ ئۆتۆمبێل
٤- شكان و له‌ ناوچوونی ٥ پارچه‌ چه‌ك
ئه‌رده‌ڵان خه‌سره‌وی، به‌ ئاماژه‌ به‌ ده‌وری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی PAK، به‌ فه‌رمانده‌یی سه‌ركه‌وتووانه‌ و پلانه‌ سه‌ربازییه‌كانی و به‌شداریی له‌ نه‌به‌رده‌ گه‌وره‌كاندا، له‌ لایه‌ك فاكته‌رێكی گرینگی ئه‌و ده‌ورگێڕان و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانیPAK بوو و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، مۆدێلێكی دیكه‌ و جیاوازی له‌ رێبه‌رایه‌تی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی له‌ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، خوڵقاند.
وته‌بێژی سه‌ربازیی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ كۆتاییدا راده‌گه‌ێنێ كه‌ هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان، هه‌تا كۆتاییهاتنی یه‌كجاریی داعش و پیلانگێڕییه‌ هه‌رێمییه‌كان له‌ دژی حكومه‌تی كوردستان، هه‌روا له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌مێننه‌وه‌ و شانازیی به‌و ده‌وره‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌
له‌ پاراستنی خه‌ڵك و خاك و حكومه‌تی كوردستاندا، گێڕاویانه‌.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

١٨ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ك
٩ی ئووتی ٢٠١٩ ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *