ئاگادارییەک لە کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە هولەند

وەک ئاگادارن پاش17 مانگ به‌ندكران، ئه‌شكه‌نجه‌دران و چه‌ند جارێك دادگاییكردنی فه‌رمایشیی؛ سه‌ره‌نجام لقی یه‌كی بێدادگای شۆرشی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر له‌ سنه‌، حوكمی ئێعدامی بۆ پێشمەرگەی دیل هۆشمه‌ند عه‌لیپوور و پێنج ساڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د وه‌ستا قادر ده‌ركردوه‌‌.

ئەمەش لەکاتێدایە کە ئه‌وان تا چه‌ند مانگێك، بێسه‌ر و شوێنكران؛ نه‌ رێگای چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌درا و نه‌ زانیارییه‌كیان به‌ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌‌گه‌یاند. له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی كاری نه‌كردوو، و هێنانیان بۆ‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن، له‌ ژێر هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و رۆحیی دا بوون و ئه‌م شار و ئه‌و شاریان پێده‌كرا. له‌و ماوه‌یه‌دا، چه‌ن جارێك كاتی به‌ ناو دادگا، دیاریی ده‌كرا، به‌ڵام دواتر، ‌دوایان ده‌خست.
هەربۆیە کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە هولەند، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیە، هەڵدەستێ بە رێکخستنی ئاکسیۆنێک لە وڵاتی هولەند. لێرەدا داوا لە کوردستانیانی خۆشەویستی ئەم وڵاتە دەکەین بۆ پشتیوانیی لەم رۆڵەیەی نەتەوەکەمان، بەپێی توانای خۆیان بەشداریی لەم ئاکسیۆنەدا بکەن و ببنە دەنگێک بۆ رێگریی لە جێبەجێکردنی ئەم حوکمە.
(ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان) لە هولەند
رۆژ: دوشەممە 13.01.2020
کاتژمێر: 14:00ی دوانێوەرۆ
Address:Tweede Kamer der Staten-Generaal
Lange Poten 4, 2511 CL Den Haag

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *