
سه‌عات ٢١:٢٤ی شه‌وی رابردوو، سه‌نگه‌ره‌كانی هێندێك له یه‌كه‌كانی سپای میللیی كوردستان و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی كه‌ركووك و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له جبهه‌ی جه‌نگی پردێ، كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری ٦ رۆكێتی گراد له جۆریBM21.
ئه‌م په‌لاماره تێرۆریستییه له زه‌وییه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێڕاق له‌وانه هێزه‌كانی حه‌شدی ئێرانیی له باشووری پردێ وه كران.
فه‌رمانده‌یی سپای میللیی كوردستان، هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به گشتی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌كانی به تایبه‌تی، ئاگادار و دڵنیا ده‌كات كه ئه‌م په‌لاماره شكستی هێناو هیچ چه‌شنه زیانێكی گیانیی به هیچ یه‌كه‌یه‌ك و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی سپامان، سپای میللیی كوردستان، نه‌گه‌یوه. هه‌ر بهوتهرزهش، به پێی زانیارییه‌كانمان به خۆشییه‌وه، برا پێشمه‌رگه‌كانمان له یه‌كه و لیوا و فه‌رمانده‌ییه‌كانی دامه‌زراوه له‌شكرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بێ‌زیان و سڵامه‌تن.
له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین جاره سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌م مهحوهره به‌ر په‌لاماری رۆكێتیی ده‌درێن؛ ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و گرووپ و تاقمه تێرۆریستییانه‌ی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئێرانن كه پێشتر به فه‌رمانی تاران،هه‌ولێر و پێگه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشیان، كردبووه ئامانجی په‌لامار و لێدان.
یه‌كه‌كانی سپای میللیی كوردستان فه‌رمانیان پێیه كه هه‌ر جووڵه و كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستیی و پهلاردهرانه له هه‌ر كوێ و له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ به توندی به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه.
سپای میللیی كوردستان
فه‌رمانده‌یی گشتیی
10ی خاكه‌لێوه‌ی 2721 كوردیی
30ی مارسی 2021 عیسایی
وەڵامێک بنووسە