ئاگاداریەک لە نوێنەرایەتی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK

بە پێی دوایین ڕاپۆرتی دەزگای زانیاری و ئاسایشی وڵاتی هۆلەند، دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی ئۆروپایی دەبێ خۆ بپارێزن لە چونە دەرەوە لە سنورەکانی وڵاتانی سەر بە یەکیەتی ئۆروپا، بەو پێیەی کە لەوانەیە لە لەیەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕفاندن یان تیرۆر کردن ببنەوە.

بەو پێیەو بە پشت بەستن بە زانیاری دەزگاکانی ئەمنیی وڵاتانی ئۆروپایی کە بە دەستمان گەیشتووە، تەواوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی پاک لە ئۆروپا ئاگادار دەکەینەوە کە لایەنی ئەمنی لەبەرچاو بگرن و بە هیچ چەشنێک هاتووچۆی وڵاتانی ژێر هەژمونی ئێران مەکەن بۆ ئەوەی کە توشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.
ئەو بابەتە دیسانیش ڕەوایی هۆشداریەکانی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە تیرۆر پەروەریی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەلمێنێتەوەو دەبێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی زیاتری لایەنە کوردیەکان لە ئۆروپا لە هەمبەر هەڕەشە و گوشارەکانی حکومەتی تیرۆریستیی تاران.

پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتی ئۆرووپایPAK
24ی گه‌ڵارێزانی 2720ی کوردی
14ی نۆڤامبری 2020ی زایین
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com

https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *