ئیلامیەکانی ناو ڕیزەکانی(PAK)لە دەرەوەی وڵاتیش حەماسەیان خوڵقاند!

ڕۆژی شەممە 9ی خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ31ی ئاگووست،ی ساڵی 2019ی زایینی، کێبڕکێیەکی (لەشجووانی) لە سەر ئاستی وڵاتی (نۆروێژ) و لە شاری (ساندەفیورد)ی ئەو وڵاتە بەڕێچوو.

یەکێک لە بەشداربووانی کێبڕکێیەکە ھەڤاڵ (سەفا عەزیز پور ئیلامی) ئەندامی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ) بو کە توانی بە بردنەوەی خەڵاتی (زێــــــڕ) پلەی یەکەمی کێبڕکێکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات و سەرکەوتن بە دەست بێھێنێت.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە ھەڤاڵ (سەفا عەزیزپوور) دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی بەخشی بە (پارتی ئازادیی کوردستان PAK) کە دلێرانە لە سەنگەری سەربەخۆییخوازیدا بۆ وەدیھاتنی خەونی لە مێژینەی گەلی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان خەبات دەکەن.
بە ناوی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK ،ەوە پیرۆزباییەکی گەرم و کوردانە ئاراستەی ھەڤاڵ (سەفا عەزیزپوور) دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
‎ 11ی خه‌رمانانی 2719ی کوردی
2ی سێپتامبریساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *