ئێعدامی سێ کەسی دیکە لە کرماشان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران، رۆژی چوارشەممە 2 رەشەمەی 2712، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان سێ کەسی دیکە لەسێدارە دراون.

داواکاری گشتی و شۆڕشی کرماشان لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکەی ناوەندی هەواڵی کرماشان گوتوویەتی: دەزگای دادوەریی بە توندنی کاردانەوەی لەبەرانبەر ئەم کەسانەدا دەبێ و هیچ جۆرە لێبوردەییەکیش پیشان نادا.

 

شایانی باسە، هەر وەک تۆمەتەکانی دیکەی کە دەدرێنە پاڵ رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و بەو هۆیەوە و لەپشتی پەردە لەسێدارە دەدرێن، تۆمەتی ئاڕاستەکراوی ئەم کەسانەش قاچاخی مادەی هۆشبەر بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *