با بێڕێزیی به‌ ئاڵاو هه‌ڵگرانی ، بكرێته‌ هانده‌رێك بۆ شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵامان له‌ باكووری نیشتمان

رۆژی پێنجشه‌ممه ی27 پووشپه‌ڕی 2719، رێكه‌وتی ‌18ی ژوولای2019، له‌ كاتێكدا ده‌سته‌یه‌ك خوشك و برای باشووری كوردستان كه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران روویان له‌ تركیا كرد بوو، له‌ حاڵی گرتنی وێنه‌ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه بوون‌ ، خۆیان و ئاڵای پیرۆزی ده‌ستیان كه‌وتنه‌ به‌ر هێڕش و بێڕێزی ژماره‌یه‌ك تركی كه‌مالیست .

پارتی ئازادیی كوردستان، به‌ توندی ئه‌و ره‌فتاره‌ فاشیستییه‌ مه‌حكووم ده‌كا و هیواداره‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ باكووری كوردستان كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌كرێ، ئاڵای كوردستان،له‌ باژێڕ و گونده‌واره‌كانی باكووری نیشتمانی داگیركراومان هه‌ڵكه‌ن و شه‌كاوه‌ی راگرن. هاوكات، ئاواته‌خوازه‌، خوشك و براكانمان له‌ باشووری كوردستان، ئه‌و رووداوه‌ بكه‌نه‌، په‌ند و عیبره‌ت كه بۆ گه‌شت و سه‌یران، روو له‌ هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌كه‌ن كه‌ رێز له‌ خۆیان و ئاڵا و سێمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كورد، ناگرن. شه‌كاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی كوردستان

وته‌بێژی سیاسیی پارتی ئازادیی كوردستان

PAK 28ی پووشپه‌ڕی 2719ك

19ی ژوولای 2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *