با بە ھانای خوشک وبرایانی بوومەلەرزەلێدراومان لە «سیسەخت» بچین! بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

لە ئاکامی بوومەلەرزەیەکی بەھێز کە لە ناوچەی «سیسەخت»ی پارێزگای «کەهکیلووییە و بویرئەحمەد» لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داوە،
زیانێکی گەورە بەر سەر و ماڵی هاووڵاتیان کەوتووەو خوشک و برایانی لوڕی بەختیارییمان لەو ناوچەیە ماڵ و حاڵیان لێ تێکچووەو و لە دۆخێکی سەخت و دژواردان.

دیارە ڕووداوی سروشتی وەک بوومەلەرزە و لافاو و کارەساتی لەو چەشنە، لەدەست ھیچ کەس و لایەکدا نییە. بەڵام نەتەوەی کۆیلەو بێدەوڵەت ھەروەک چۆن، لەبەر ھەموو چەشنەکانی حاشالێکردن و ئاسمیلاسیۆن و بێ ماف کران و سەرکوت دایە، بەو تەرزەش لە کاتی رووداوە سرووشتییەکاندا لەبەر نەبوونی دامەزراوەی نەتەوەیی و لەبەر ئەوەی لە لایان داگیرکەرەوە بە دوژمن دێتە ئەژمار، بێ دیفاع و بێ ئەنوا دەمێنێتەوە.
لەکاتێکدا هەموو سەروەت و سامانی سەرخان و ژێرخانی رۆژھەڵاتی داگیرکراو، لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری فارسەوە بەتاڵان دەبرێ، بەڵام لە کاتی رووداوە سرووشتییەکانی لەم جۆرەدا، ھیچ بەھاناوەچوونێکی راستەقینەیان بۆ کەمکردنەوەی ئاست و رێژەی زیانەکانی لێ نابیندرێ.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ خوشک و برا بوومەلەرزەلێدراوەکانمان لە ناوچەی سیسەخت، داوا لە رۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد لە هەرێمەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا، ھەروەک رابردوو، بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ بە هانای ئەو خوشک و برا هاونەتەوەییە لێقەوماوانەمانەوە بچن.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

2 ڕەشەمەی 2720ک

20 فێورییەی 2021 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *