به‌شداریی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا له (64)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یەکێتی ئافرەتانی کوردستان له هۆڵه‌ند

کاتژمێر13:30پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 20 سەرماوەزی 2716 (10 دیسامبری 2016)
له‌ شاری Den hoorn له‌ وڵاتی هولەند، رێورەسمێک بەبۆنەی (64)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، رێکخرا.

سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و لێدانی سروودی نه‌ته‌وه‌یی “ئه‌ی ره‌قیب” ده‌سیپێکرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان -ئۆفیسی ئەوروپا ، شاندێکی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا به سەرپەرشتی خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی وخاتوو ئاگرین عەشعەری به‌شداریی لە رێورەسمەکەدا کرد و لە لایان لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رییەوە به‌گه‌رمی پێشوازیی کرا.

رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
کومیتەی هۆڵه‌ند
21 سەرماوەزی 2716
11 دیسامبری 2016
Womn/s freedom Organization of Kurdistan-NINA
Holland Committee
ninaazadiazadi@yahoo.com
Mobil:0031687269438

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *