
کاتژمێر13:30پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 9 سەرماوەزی 2719 (30 نۆڤامبری2019)له شاری ئەلمێری له وڵاتی هولەند، رێورەسمێک بەبۆنەی (67)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، رێکخرا.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و لێدانی سروودی نه‌ته‌وه‌یی “ئه‌ی ره‌قیب” ده‌سیپێکرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان -ئۆفیسی ئەوروپا ، شاندێکی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا به سەرپەرشتی خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی وخاتوو فریشتە یەزدانپەنا به‌شداریی لە رێورەسمەکەدا کرد. و لە لایان لیژنه‌ی بهڕێوبهرییەوە به‌گه‌رمی پێشوازیی کرا.
پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا لە وڵاتی هولەند له لایان خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی خوێندرایه‌وە.لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو:دیارە لە ماوەی 67 ساڵی تەمەنیدا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان چ لە سەردەمی شۆڕشی نەتەوەکەمان لە شاخ و چ پاش ئازدیی کوردستان، رۆڵێکی گرینگی لە هوشیاریی ژناندا گێڕاوە و پێبەپێی پیاوان، بەشدرییان لە قۆناخە جیاوازەکاندا کردووە.
ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان، ژنانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان پێبەپێی برا پێشمەرگەکانیان، بەشدارن لە شەڕی دژ بە تێرۆریستان و لەپێناو پارێزگاریی لە دەسکەوتنەکانی باشووری کوردستان، خوێنی ژنانی رۆژهەڵات تێکەڵ بە خوێنی خوشک و براکانیان لە باشوور بووە و شەهید نیگار حوسێنی یەکەمین کچە شەهیدی کورد بوو لە شەڕی داعشدا.
هاوکات خەبات و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە تیرۆریستەکان و سپای داگیرکەری ترک، قوربانیەکانیان لە پێناو ئازادیی و پاراستنی خاک‌دا لە مێژووی پڕلەشانازی کوردا دەدرەوشێتەوە.
بۆیە ژنان باری قورسی ژیان و خەبات و بەرپرسایەتی گرنگیان خستۆتە سەرشان و خاوەنی ڕۆڵ و پێشەنگن.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا
کومیتەی هۆڵه‌ند
10 سەرماوەزی 2719
1 دیسامبری 2019
Womn/s freedom Organization of Kurdistan-NINA
Holland Committee
ninaazadiazadi@yahoo.com
Mobil:0031620074245
وەڵامێک بنووسە