
کاتژمێر13:30پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 1ی جۆزهردانی 2722 (30 22ی مای2022)له شاری زووتەرمیرله وڵاتی نیدێرلەند (هولەند)، رێورەسمێک بەبۆنەی (48)ههمین ساڵوهگهڕى شەهیدبوونی بووکی کوردستان ( لەیلا قاسم ) و هەڤاڵانیان لە لایان ئەنجوومەنی ئەورووپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، رێکخرا.
سهرهتای رێورهسمهکه به دهقیقهیهک بێدهنگی بۆ گیانی پاکی شههیدانی کوردستان و لێدانی سروودی نهتهوهیی “ئهی رهقیب” دهسیپێکرد.
لهسهر بانگهێشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان -ئۆفیسی ئەوروپا ، شاندێکی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا و تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK به سەرپەرشتی خاتو نەرمین هۆرامی بهشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد. و لە لایان لیژنهی بهڕێوبهرییەوە بهگهرمی پێشوازیی کرا.پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا و تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAKخوێندرایهوە.لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوولەم یادە پڕ لە تەمە دا ، بەناوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا و تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK، ھەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەنێرین.
ژنانی کوردستان، ھەمیشە شان بە شانی براکانیان بەشداریان کردووە لە خەباتکردن دژی داگیرکەران، زۆر جاریش رابەڕایەتی شۆڕشیان کردووەو ناوبانگیان وەکو ئەستێرە لە ئاسمانی مێژووی کورد دا دەدرەوشێتەوە.
یەکێک لەو ژنانی کە بوێرانە پەتی سێدارەی لە مل کرا شەهید لەیلا قاسم بوو.
لەیلا قاسم، بە شەهیدبوونی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند، كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو بایەخەکانە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی کولەمەرگی و ژێردەستی.
رژێمی بەعس، بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنی دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بە لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی بەڕێوەبردو بڕیاری لەسێدارەدانیانی دەرکرد. ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێ نەپەڕیبوو کە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 1974/05/12 لەسێدارەدران. ۆ
چەپکە گوڵی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا و تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK وەفایان لەبەردەم وێنەی شەهیدان دانا.
سەرچاوەی هەواڵ راگهیاندن
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا و تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK
لە وڵاتی نیدەرلاند
4ی جۆزهردانی 2722ی کوردی
25ی مای ساڵی 2022ی زایینی
وەڵامێک بنووسە