به‌شداریی PAK لە رێوڕەسمی 71ساڵەی دامەزرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له دانمارک’

رۆژی شەممە 4 خەرمانانی 2717 26 ئاگۆستی 2017 لە شاری هۆرسێنس له وڵاتی دانمارک، رێوڕەسمێک بەبۆنەی 71 ساڵەی دامەزراندن پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پشتیوانیی رێفراندۆم رێکخرا.له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ،

شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سەرپەرشتی بریڤان هاورامی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانمارک و هه‌ڤاڵنی PAK لە بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد و لە لایان لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رییەوە به‌گه‌رمی پێشوازیی کرا.
رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان چەند پەیام خوێندرانەوە و
له رێوڕەسمەکەدا بریڤان هاورامی، بەو بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزبایی PAK ی خۆێندەوە و پێشکەش بە کاربەدەستانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دانمارک کرد.
لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو:دامەزردانی پارتی دیمۆکرات پێویستییەکی مێژوویی بوو بە رێبەرایەتی ژێنێڕاڵ مستەفا بارزانی و لە ماوەی حەفتا و یەکساڵی تەمەنیدا بە گەلێک هەورا‌ز و نشێو داتێپەڕیوە و ئێستا لە باشووری کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.
جێگای خۆیەتی کە ئاماژە بە رۆڵ و کاریگەریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چ لە ئاستی و نێوخۆیی و چ جیهانیی بدەین، کە ئێستا لە جیاتی هەموو دنیا شەڕ دەکا و تاکە هێزە کە بەرانبەر گەورەترین دەوڵەتی تێرۆریستیی کە داعشە وەستاوەتەوە و لەو پێناوەشدا خوێنی سەدان رۆڵەی کورد فیدای پاراستنی خاکی کوردستان و جیهان بەگشتیی بووە.
پارتی ئازادیی کوردستان کە حیزبیی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە، شانازیی ئەوەی پێبڕاوە کە لە ئێستادا جگە لە خەبات بۆ رزگاریی رۆژهەڵاتیی کوردستان، لەبەرەکانی هەرە پێشەوەی شەڕی داعش لە جەنگدایە و لەوپێناوەدا خوێنی 15 شەهید و پتر لە 30 پێشمەرگەی تێکەڵی خوێنی براکانی لە باشووری کوردستان بووە بۆ پاراستنی ئەزموونی باشوور.
ئێستاش کە باشووری کوردستان بڕیاری رێفراندۆم بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراقی ژێردەستەی ئێران داوە، پارتی ئازادیی کوردستان پشتیوانیی خۆی راگەیاندووە بۆ پاراستنی سنوورەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و لە سەنگەردایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەسدرێژییەک.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانمارک
5 خەرمانانی 2717
27 ئاگۆستی 2017
Kurdistan Freedom Party
Danmark Committee
004542209469:TEL
dk_pak1@yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *