به‌شداری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژی (PAK) له‌ کۆڕی116ھەمین ساڵیادی لە داییکبوونی ژێنڕاڵ مستەفا بارزانی دا.

کاتژمێر2ی دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شەممە‌ ڕێکه‌وتی18ی ڕەشەمەی ساڵی 2718ی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ 9ی مارسی ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی 116ھەمین ساڵیادی لە داییکبوونی ژێنڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، کوڕێکی تایبەت و پێوەندیدار کە لە لایەن (لێژنەی ناوچەی نەرویجی پارتی دێموکراتی کوردستان) بۆ بەڕێز (حامید گەوھەری) ڕێکخرابو، بەڕێوەچوو.

وێرای بەشداری ئاپۆڕه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کوردستانیانی نیشته‌جێ له‌ وڵاتی نــــۆروێژ ، چەندین هێزو لایه‌نی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستانیش ئاماده‌ی کۆڕه‌که‌ بوون.
به‌ وتنی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان‌ بەشی یەکەمی کۆڕه‌که‌ ده‌ستی پێکرد و دواتریش له‌ لایه‌ن کۆڕگێڕه‌وە چەندین لایەنی ژیانی نەمر مەلا مستەفا بارزانی بە تێروتەسەلی باسیان لێوەکرا.
لە بەشی دووھەمی کۆڕەکەدا مەجال بە ئامادەبووان درا کە پرسیار و تێبینیەکانی خۆیان ئاراستەی بەڕێز (حامید گەوھەری) بکەن کە دواتر لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵام درانەوە.
شایانی باسه‌ که‌ وه‌ڤدێکی (کۆمیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ،ی پارتی ئازادیی کوردستان)یش، به‌ سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ (ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌) به‌رپرس و بە ھاوڕێیەتی (ئیدریس کەریمی) ئەندامی ( کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (PAK) له‌ نۆروێژ، چالاکانه‌ به‌شداری کوڕەکە‌ بوون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:‎کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
21ی ره‌شه‌مه‌ی2718ك
12ی مارسی2019ز
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *