به‌یاننامه‌ى رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان

به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ربوونی سه‌د (100) ساڵ به‌ سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ى سایكس پیكۆ كه‌ له‌ به‌روارى 16/5/2016 له‌ نێوان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا واژوو كرا پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م , ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ گورزێكی كوشنده‌ى له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌شاند كه‌ جارێكی تر كوردستانی كرده‌ چوار پارچه‌ به‌ به‌رچاوى رێكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانی ئه‌وكاته‌وه‌ , بۆیه‌ كوردیش سه‌ده‌یه‌كی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی به‌رێكرد كاره‌سات و قوربانی زۆرى له‌ پێناو مانه‌وه‌ى خۆیدا , گه‌له‌كه‌مان به‌ درێژایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ له‌ شۆرش و به‌رخودان نه‌وه‌ستا زۆرێك له‌ رژێمه‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانی (تورك و عه‌ره‌ب و فارس) له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له‌ گۆڕنا و كوردیش هه‌ر به‌ زیندویی و سه‌ربه‌زى مایه‌وه‌ ,بۆیه‌ له‌م سه‌ده‌یه‌دا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌موو بریار به‌ده‌ستانی جیهان ئه‌و راستیه‌ بزانن كه‌ ئیدى كورد قڕانی سه‌ده‌ى رابردوو كۆتایی هات ,

سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ و زمان و كلتورى گه‌لان پێچه‌وانه‌ى یاسا و رێسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دژى ویستی خودایه‌ , ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ماوه‌ى به‌ سه‌رچووه‌ چی تر ناكرێت كۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵه‌تی گوێ له‌ به‌نده‌كانی جارنامه‌ى مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌گرێت رێز له‌ ویست و ئێراده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌نجا ( 50) ملیونی نه‌گرێت پاڵپشتی له‌ سنووره‌ ده‌ست كرد و رژێمه‌ داگیر كه‌ره‌كان بكات كه‌ بێ ویستی و ئاماده‌ بوونی ئێمه‌ كوردستانیان پارچه‌ پارچه‌ كرد,
ئێمه‌ وه‌ك و رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین دووباره‌ نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتی ناوراست بكێشنه‌وه‌ سنووره‌ ده‌ستكرده‌كانی نێوانیان هه‌ڵگرن,ناكرێت له‌م رۆژگارى ئه‌مرۆدا ماف و داخوازیه‌كانی گه‌لێكی دێرین و گه‌وره‌ى ناوچه‌كه‌ نادیده‌ بگیرێت و درێژه‌ به‌م كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ى سه‌ده‌ى رابردوو بدرێت , ئه‌و گۆرانكاریانه‌ى جیهان به‌ گشتی و رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ تایبه‌تی گرتۆته‌وه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌رى ته‌واو و راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگونجێت له‌ گه‌ڵ ماف و داخوازیه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌ به‌ بێ جیاوازى , كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و دوور له‌ توندوتیژى و خوێنرشتن ماف بگه‌رێته‌وه‌ بۆ خاوه‌ن مافه‌كان ,

ئه‌گه‌ر نا وه‌ك چۆن سه‌ده‌ى رابردوو رۆژهه‌ڵاتی ناوراست ئارامی و ئاسایشی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینی دڵنیاین گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ره‌وا و ئاشتیانه‌ بۆ دۆزى گه‌له‌كه‌مان نه‌دۆزریته‌وه‌ و رێز له‌ ویست و ئیراده‌ى نه‌گیرێت ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌مان كاره‌سات و نه‌هامه‌ته‌كانی سه‌ده‌ى رابردودا تێده‌په‌رێت, ئێمه‌ وه‌كو رێكخراوه‌كانی لاوان رووى داواكاریمان ئاراسته‌ى هه‌موو وڵاتانی زلهێزى جیهان به‌ گشتی و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی و ئه‌خلاقی به‌ رۆڵی خۆیان هه‌ستن كار بۆ سرینه‌وه‌ى ئه‌و سنووره‌ ده‌ستكرد و نا سروشتیه‌ كه‌ رابردوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ باڵا ده‌سته‌كان كێشاویانه‌ و رێز له‌ ویست ئێراده‌ى گه‌له‌مان بگرن , گه‌ر له‌ رابردوو وێنه‌ى كوردیان به‌ شه‌رانگێز و ئاژاوه‌ى ناوچه‌كه‌ وێنا ده‌كرد, ئێستا باش ده‌زانن كورد هێماى هێمنی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه‌ و زامنی پاراستنی مافی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه‌شه‌ , له‌ كۆتایدا سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پیرۆزى شه‌هیدان داده‌نوێنین ,رێز و حورمه‌ت مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى ئێستا له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگیرى داكۆكی مانه‌وه‌ هه‌بوونی ئێمه‌ى كورد ده‌كه‌ن وه‌ به‌ خوێنی خۆیان نه‌خشه‌ى كوردستان ده‌نه‌خشێنن . بژى كورد بژى كوردستان

1) یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ باشور
2) ته‌ڤگه‌را جوانین كوردستانێ ـ باكور
3) گروپی كارى لاوان و قوتابیانی ـ پارتی ئازادیی كوردستان ـ رۆژهه‌ڵات
4) خوێنده‌ڤان و جوانێن دیموكراتی كوردستان ـ رۆژ ئاڤا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *