به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ئازادیی ژنانی كوردستان- نینا به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 8ی مارس

ژنانی ئازادیخوازی كوردستان!تێکۆشەرانی یەکسانیخوازی و مرۆڤسالاریی! ئه‌مساڵیش له‌ دۆخێکدا رۆژی جیهانی ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کە بۆ ژنی كورد، درێژه‌ و به‌رده‌وامیی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ته‌كانی فارس و ترك و عه‌ره‌ب به‌ سه‌ر كوردستان، هەروا گەورەترین لەمپەڕی سەر رێێ وەدییهاتنی ماف و ئازادیی و ئاسایشیه‌تی.

ئەو دەوڵەتانە بە زەوتکردنی مافی دیاریی کردنی چارەنووسیی سیاسیی كورد، ماف و ئازادیی و ئاسایشی تاك و كۆی نەتەوەیەکی په‌نجا ملێۆنیی لە هەر دوو رەگەزی ژن و پیاویان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زەوت کردوە و رێیان لە پێشکەوتن و پەرەسەندی کۆمەڵایەتی ومرۆڤیی کۆمەڵگای کوردستان گرتووە.
بێجگە لەو هەموو نەهامەتییانەی کە راستەوخۆ لە سۆنگەی سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ و داگیر کراویی و بنده‌ستیی كورد و كوردستانه‌وه‌، به‌سه‌ر ژنی كورد دێن، سه‌رهه‌ڵدان و پێکهێنانی رێكخراو و گرووپه‌ تێرۆریستییه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك حیزبووڵڵاو داعش وحه‌شدی شه‌عبی و هێندێ به‌كرێگیراوی دیكه‌ كه‌ بەرهەمی هاوبەشی دەوڵەتانی داگیرکه‌ری كوردستانن، باری چه‌وسانه‌وه‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنی کوردییان، گرانتر كردوه‌.هاوكات له‌ ئاكامی سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ و دژی ژنی تاران له‌ هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و قووڵبوونه‌وه‌ی رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ زیاتری قه‌یرانه‌كانی، هه‌لوومه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی بۆ تاك و كۆی ژنی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، دژوارتر كردوه‌ و بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی.
له‌ هه‌ناوی ئه‌م بارودۆخه‌دا، بڵاو بوونه‌وه‌ یان باشتره‌ بڵێین بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ستی ڤایرۆسی كڕۆنا هه‌روه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كان له‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ پیلانی تاران، هاوته‌ریب له‌ گه‌ڵ زیان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌، ئه‌ركی ژنی كوردی قورستر كردوه‌.كۆی ئه‌م باروودۆخه‌ تەنیا دیوێکی ژیانی ژنی کوردە. دیوه‌كه‌ی دیکەی ، بریتیه‌ لەو خۆڕاگری و کۆڵنەدان و بەرەنگارییەی کە لە دەیان خانەی جۆراوجۆردا لە حاست داگیرکەران و سیاسەتەکانیاندا دەینوێنن کە بە بێ ئەوە بزووتنەوەیەک بە ناوی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد بوونی نەدەبوو. ئێمه‌ دڵنیا وهیوادارین كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م دیوه‌ گه‌شه‌ی ژیانی ژنی نیشتمانه‌كه‌مانه‌و په‌یامی ٨ی مارسیش هه‌ر مزگێنیده‌ری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه‌.
ئێمه‌ دڵنیاین كه‌ ژنانی باوه‌ڕ به‌خۆی نیشتمانه‌ داگیركراوه‌كه‌مان، له‌م ئه‌ركه‌ هه‌نووكه‌ییه‌یاندا، واته‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ڤایرۆسی كڕۆنا، شانبه‌شانی پیاوانی دڵسۆزی كوردستان، خۆیان ئه‌ركی پاراستنی كوردستان و دانیشتوانی خاكی باو و باپیرانمان، ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ و روو سوورانه‌ ئه‌م قۆناغ و مه‌ترسییه‌، تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان- نینا، بە بۆنەی گەڕانەوەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژن، وێرای پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان،سوور بوونی خۆی لە درێژەدان بە خەبات لە پێناو ماف و ئازادییەکانی ژنی کوردو ئازادیی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەێنێتەوە.سەرکەوێ خەباتی کورد لە پێناو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانشەکاوە بێ ئاڵای یەکسانیخوازی و مرۆڤسالاری لە کوردستان

رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان- نینا

16 ڕه‌شه‌مه‌ی 2719 ی کوردی
8ی مارسی 2020 ی زایینی

ninaazadiazadi@yahoo.com

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *