
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!
هاونیشتمانییه وڵاتپارێزهكان!
ژنان و پیاوانی سپای میللیی كوردستان!
له فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و بڕیاری داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، 41 ساڵ تێپه‌ڕێ.
41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌پاش زنجیره‌یه‌ک په‌لاماری سپای به‌رفه‌رمانی تاران، سه‌ره‌نجام له 28 گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی، به‌ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد له سه‌ر کورد ، شه‌ڕ و په‌لاماری سه‌رانسه‌ریی به دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان، راگه‌یاند.
به‌دووای ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه‌دا، ده‌یان هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و پاسداری ئێران، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه ، هێرشێکی به‌ربڵاویان به ئامانجی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستانی ئازاد‌و به‌چۆکداهێنانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خاکه و سه‌پاندنی حوکمی داگیرکه‌ری، وه‌ڕێخست.هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌پێی حوکمێ که ده‌رچووبوو، له هیچ تاوان و جینایه‌تێکی دژی مرۆڤی ده‌رهه‌ق به ڕۆڵه‌کانی کورد، نه‌پرینگانه‌وه و له ئاکامی ئه‌و هێرشه سه‌رانسه‌رییه‌دا، هه‌زاران مرۆڤی کوردیان به زه‌بری بوردومان و په‌لامار و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ، یان هه‌ڵخستنی سێداره و رێکخستنی ئێعدامی به‌تاک و کۆ، له ناو برد. هه‌روه‌ها به‌شێک له ئاوه‌دانی و کێڵگه و دار و ده‌وه‌نی وڵاته‌که‌مانیان کرده سووتماک.
له به‌رانبه‌ر حوکمی جیهادی خومه‌ینی و هێرشی هێزه‌کانی بهرفهرمانیدا، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد داماو و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستان و به وه‌رێخستنی به‌رگری و به‌رخۆدانێکی قاره‌مانه‌ن،لاپه‌ڕێکی دیکه‌ی پڕ سه‌روه‌رییان خسته‌سه‌ر مێژووی به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رانبه‌ر په‌لامارده‌ران و له ماوه‌ی 3 مانگدا، ده‌رسێکی وایان به داگیرکه‌ران دا که سیسته‌م و مه‌كینه‌ی داگیرکه‌ریی رێژیم په‌کی که‌وت و هه‌ر خومه‌ینی خۆی ناچار بوو فه‌رمانی راوه‌ستانی شه‌ڕ و بانگه‌وازی ئاشتی ده‌ربکا.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌و 41 ساڵه‌دا، به‌ره‌نگاری و به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه‌ی پڕ فیداكاری و قوربانییدانی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاست و شێوازی جیاوازدا، رووكاری دیكه‌ی، مێژووی چوار ده‌یه‌ی پێشووه، به‌ڵام، ئاڵقه‌ی لاواز و نه‌بووی ئه‌و خه‌باته پڕ شانازییه، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی یه‌كگرتوو و سپایه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بانحیزبیی بوو. پرش و بڵاویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌ش بوونی هێزی له‌شكریی كورد به سه‌ر حیزبه‌كان و دواجار هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براكوژیی نێوانیان، له سۆنگه‌ی نه‌بوونی ئه‌و یه‌كگرتووییه سیاسیی- لهشكرییهوه بوو كه خه‌ساری گه‌وره و گرانی له كورد و بزاڤه‌كه‌ی سره‌واند.
ئه‌مڕۆكه پاش 41 ساڵ له خه‌بات و به‌رخۆدان، هێزه‌كانی بنیاتنه‌ری سپای میللیی كوردستان كه شانازی به‌شداریی سێ ده‌یه له‌و تێكۆشان و به‌ره‌نگارییه چه‌كدارییان هه‌یه، خۆیان به‌سه‌ر به‌رز ده‌زانن كه به دامه‌زراندنی سپای میللیی كوردستان، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یان بۆ خۆیان تۆمار كردووه.
سپای میللیی كوردستان هیواداره ببێته ئه‌و له‌شكره به‌هێزه‌ی كه له كات و ساتی خۆیدا، به پشت به‌ستن به نه‌ته‌وه‌كه‌مان، دوا سه‌ربازی داگیركه‌ر له كوردستان رابماڵێ، كۆتایی بهسهرهوهریی ئێران له سه‌ر كوردستان بێنێ و ، هه‌لومه‌رجێك بخوڵقێنێ كه رۆڵه‌كانی كوردستان بتوانن خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌وری خۆی له دابینكردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی سه‌روماڵی دانیشتوانی كوردستان له هه‌ر نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌بێك، بگێڕێ.
له 41هه‌مین ساڵهاتی به‌ره‌نگاریی رۆڵه‌كانی كوردستان دژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و رۆڵانه‌ی نیشتمانی داگیركراومان كه له په‌لاماری هێزه‌كانی تاران راسان و رێگای به‌ره‌نگارییان گرته به‌ر. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و به‌ره‌نگارییه ره‌وایه‌و په‌یمانیان له گه‌ڵ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌تا راماڵینی داگیركه‌ران له كوردستان و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌یان، نه‌سره‌وین و به‌رده‌وام بیین.
سپای میللیی كوردستان
28ی گه‌لاوێژی ٢٧٢٠كوردی
18ی ئووتی. ٢٠٢٠ زایینی
وەڵامێک بنووسە