به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستانHAK-R سه‌باره‌ت به‌ زنجیره‌ چالاكیی و تێكهه‌ڵچوونی هه‌ڵۆكان له‌ گه‌ڵ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ئێران له‌ شاره‌كانی ئیلام، سه‌قز و بانه‌

هاووڵاتیانی راهاتوو به‌ خه‌بات و قوربانیی دان

پاش ته‌كمیل بوونی دوا هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی چالاكییه‌كانی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستانه‌وه‌؛ پووخته‌ی هه‌ڵمه‌ت و تێكهه‌ڵچوونی نێوان هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان و هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی تاران به‌مجۆره‌ راده‌گه‌یه‌نین:
١-سه‌قز:
سه‌عات ٢١:٤٥ ده‌قیقه‌ی شه‌وی جومعه‌ ١٢ی گه‌لاوێژ، یه‌كه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵۆكانمان به‌ R.PG و نارنجه‌ك و كلاشینكۆف بۆ ماوه‌ی چاره‌گه‌ سه‌عاتێك ،هه‌ڵمه‌تێكی توند و خێرایان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاگاهی دوژمنی داگیركه‌ر له‌ شاری سه‌قز و ئاگربارانیان كرد. له‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی دوژمن هه‌واڵێكی دروست له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌؛ به‌ڵام هێندێ له‌ سه‌رچاوه‌كان باس له‌ كوژرانی یه‌ك كه‌س و بریندار بوونی ٣ كه‌سیان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ ئاكامی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، ئۆتومبیلی دوژمن سووتا و دووی دیكه‌یان كه‌ له‌ حه‌وشه‌ی بنكه‌كه‌ راگیرا بوون، خه‌ساره‌تییان لێكه‌وت. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان، هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وتووه‌. دوژمن تا چوار رۆژ دوای ئه‌م چالاكییه‌، بێده‌نگه‌ی له‌ سه‌ر كردبوو.

٢- ئیلام:
سه‌عات ٨:٣٥ ده‌قیقه‌ی رۆژی ١٤ی گه‌لاوێژ، ماشێنێكی شناسایی كراوی ستادی خه‌به‌ری ئیتلاعاتی دوژمن له‌ جۆری پراید له‌ شاری ئیلام، كه‌ هه‌ڵگری دوو سه‌رنشین له‌ كادره‌كانی ستادخه‌به‌ری ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ بوو، كه‌وته‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان وبه‌ باشی لێی درا. له‌ ئاكامدا ئۆتومبیلكه‌ی دوژمن تێكشكا و لانی كه‌م یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كانی كوژران. دوژمن له‌ راگه‌یاندنی هه‌واڵی دروستی ئه‌و رووداوه‌ خۆی بواردوه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كوژرانی ئه‌و كادره‌ی ستادخه‌به‌ری نه‌كردوه‌. به‌ڵام ده‌نگی ته‌قه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه‌، حه‌وله‌كانی حاشای دوژمن، پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.
٣- بانه‌:
سه‌عات ١:٤٥ ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی رابردوو، یه‌كه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی توندیان كرده‌ سه‌ر مقه‌ڕی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ گه‌رده‌نه‌ی كه‌لیخانی شاری بانه‌. له‌ ئاكامی ٤٠ ده‌قیقه‌ شه‌ڕی گه‌رم و دژواردا، به‌ زه‌بری چه‌ك و بازووی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان كه‌لاكی ٥ كه‌س له‌ داگیركه‌ران خرایه‌ سه‌ر عه‌رز. له‌ كۆتاییدا هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان سه‌ربه‌رزانه‌ شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت. زیانی ئێمه‌ له‌و چالاكییه‌دا، ته‌نیا بریندار بوون و دابڕانی یه‌كێ له‌ هه‌ڵۆكانه‌.
به‌ داخه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ تیمێكی دیكه‌ له‌ هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان، بۆ به‌هاناوه‌ چوونی برینداره‌كه‌مان ده‌گه‌نه‌ نزیك شه‌ڕگه‌كه‌، له‌ ئاكامی لێ تێكچوونی رێگادا، ده‌كه‌ونه‌ كه‌مینی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانه‌وه‌ و ده‌سگیر ده‌كرێن. هه‌ڵۆ ده‌سگیركراوه‌كان بریتین له‌ هه‌ڤاڵان: هۆشمه‌ند عه‌لیپوور و محه‌مه‌د ئوستاد قادر.

هه‌تا راماڵینی دوا سه‌ربازی داگیركه‌ر له‌ سه‌ر خاكی نیشتمان، به‌رده‌وام ده‌بین

فه‌رمانده‌یی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستانHAK-R
١٧ی گه‌لاوێژی ٢٧١٨ كوردی
https://www.facebook.com/%D9%87%DB%95%DA%B5%DB%86%DA%A9%D8…/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>