به‌یاننامه‌ی PAK به‌ بۆنه‌ی 31 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردوومانی كیمیایی سه‌رده‌شت

31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژی 7 پووشپەڕ، له‌ جه‌نگه‌ی شه‌ڕی ئێران- عێڕاق دا، شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری لە لایان فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێڕاقەوە بۆردومانی کیمیایی کرا. گیان لە دەسدان و بریندار بوون و ماڵوێرانیی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ دانیشتوان، قوربانیی و ئاکامه‌کانی ئەو کردەوە دژی مرۆڤییە بوو.

لە سێ دەیەی پێشوودا تاران، هەرگیز جێگا و بایه‌خی شیاوی به‌ کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت نه‌دا؛ چوونكه‌ سه‌رده‌شت کوردستانه و تاران‌ نه‌یویستووه‌ ئه‌و تاوانه‌ بکه‌وێته‌ به‌ر سه‌رنج و بەدواداچوونی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. هاوکات گرووپه‌كانی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش، قه‌ت ئاوڕیان لەو رووداوە نەدایه‌وه‌، لەبەر ئەوەی مەبادا، تمامیت ارضی ئێران و سەروەریی تاران لە سەر کوردستان، لاواز ببێت.
له‌ ٥٠٠ ساڵی رابوردوودا كردنی خاكی كوردستان به‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تان وژێنۆساید و كوشتاری بێبڕانه‌وه‌ی كورد، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ نەبوونی ده‌وڵه‌ت و سەروەریی سیاسیی، ده‌رفه‌تی خوڵقاندنی ئه‌م تاوانانه‌ی به‌ داگیركه‌رانی كوردستان و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تیی و رێكخراوه‌كانی داوه‌.
بۆیه‌ پارتی ئازادیی كوردستان له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، جارێكی دیكه‌ راشكاوانه‌ و به‌پانه‌وه‌ پێ له‌ سه‌ر دیسكۆرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی داده‌گرێته‌وه‌ و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و راستییه‌ ئاگا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جێگۆڕكێی نێوان ده‌سته‌ و تاقمه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی فارس له‌ ئێران و بوونه‌ ده‌سته‌چیله‌ بۆ هاتن و چوونی ئه‌م تاقم و ئه‌و تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار یان ئۆپۆزیسیۆن به‌ ته‌مای تراویلکەی “دیمۆکراسی بۆ ئێران و فیدڕالیزم بۆ کوردستان”، ته‌نیا دەرفەت ره‌خساندنه‌ بۆ به‌رده‌وامیی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی فارس وبه‌ هه‌ده‌ردانی هێز و توانای کورد‌.
له‌٣١ هەمین ساڵوەگه‌ری کیمیابارانی سه‌رده‌شت دا، پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ زیان دیتووانی ئه‌و رووداوه‌، خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بە دواداچوونی شێلگیرانه‌ی بۆ بکا و میراتگرانی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌ركدار بكا به‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی دڵسووتاوان وزیان لێکەوتووانی ئه‌و تاوانه‌، هاوکات بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە درێژە بە خەبات لە پێناو دەرچوون لە تەوقی سەروەریی تاران و گەیشتن بە سەربەخۆیی و بەدەوڵەتکردنی کوردستان دەدا.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
6 پووشپه‌ڕی 2718
27 ژوئه‌نی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>