به‌ییاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی له‌شكری ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن

8ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانیی ژن، ئه‌و بۆنه‌ جیهانییه‌یه‌‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ دۆخی ژن و رێزگرتن له‌ خه‌باته‌كه‌ی و پێداگرتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ماف و ئازادیی و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ریی، به‌رێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر چه‌نده‌ 8ی مارس، بۆنه‌ و رۆژێكی جیهانیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ دۆخ و باری نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی جیهان، وه‌ك یه‌ك نییه‌ و وێڕای هه‌بوونی وێكچوون و هاوبه‌شیی، كۆمه‌ڵێك جیاوازیی و تایبه‌تمه‌ندیی تێدایه‌. بۆیه‌ روانگه‌كان و هانده‌ر و پاڵنه‌‌ره‌كانی یادكردنه‌وه‌ی، جیاواز و تا‌یبه‌تمه‌ندن.
بۆ ژنی كورد، وه‌ك ژنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی50 ملوێنی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ بێده‌وڵه‌ته‌و له‌ بنده‌ستیی ده‌وڵه‌تانی فارس و ترك و عه‌ره‌ب دا، به‌ نێو سه‌دان كاره‌ساتی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌نووكه‌ش كۆتایی نه‌هاتووه‌؛ 8ی مارس و یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ژن، كاتێ مانا و واتای راسته‌قینه‌ و گه‌وهه‌ریی هه‌ڵده‌گرێت كه‌ خه‌بات بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وانه‌ له‌ سه‌ر كورد و كوردستان و گه‌یشتن به‌ ئازادیی و سه‌روه‌ریی سیاسیی، هه‌وێن و پاڵنه‌ردی ئه‌م یاد و بۆنه‌یه‌ بێت.
بۆیه‌ ئێمه‌، له‌شكری خاوه‌ن دیسیپلینی ژنانی رۆژهه‌ڵات، ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستانTAK كه‌ له‌ هه‌ناوی جه‌نگ دژی تێرۆر و تاریكیی و پاراستنی به‌ها ره‌سه‌نه‌كانی كورده‌واری و مرۆڤایه‌تیی له‌دایكبووین، له‌ سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ت و راستییه‌ پێداده‌گرینه‌وه‌ كه له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كیی‌ گه‌یشتنی ژنی كورد به‌ ماف و ئازادییه‌كانی و دابینكردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی، حاكمییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی كوردستانه‌.
بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ینه‌ خاڵ و پێگه‌یه‌ك بۆ بردنه‌ سه‌رێی هێز و تواناكانمان و گوڕوتیندان به‌ خه‌باتمان له‌ پێناو راماڵینی گشت هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان له‌ سه‌ر خاكی كوردستان و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان.
ئێمه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا، بانگی ژنان و كچانی نیشتمانه‌ داگیركراوه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا كوو یاسووج ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ئامانجی كۆتایهێنان به‌ مه‌ینه‌ت و چه‌وسانه‌وه و كاره‌سات و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادیی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسایش، بێنه‌ ریزی له‌شكری ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستانTAK. تا به‌وجۆره‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ بردنه‌ سه‌رێی هێزی راماڵینی داگیركه‌رانی به‌رفه‌رمانی تاران له‌ نیشتمانه‌كه‌مان، TAK ببێته‌ سه‌نگه‌ر و له‌نگه‌ری پێگه‌ی شیاو و ده‌سته‌به‌ری شكۆ و حورمه‌تی ژن له‌ كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، سه‌ری رێز له‌ حاست هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، سه‌عاده‌ت، نیگار حسه‌ینی، سه‌با سادقی(یه‌سنا)، زارا غولامی( ئه‌وین) و بێریتان كرمانج داده‌نه‌وێنین كه‌ له‌ پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا، گیانیان به‌ختكرد و درێژه‌ی رێگاو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، به‌ ئێمه‌ سپارد.

شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
شەکاوە بێ ئاڵای یه‌كسانی و مرۆڤسالاریی

فه‌رمانده‌یی له‌شكری ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK

18ی ره‌شه‌مه‌ی 2719كوردی
8ی مارسی 2020 زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *