به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئامینه‌خانم حه‌یده‌ری سه‌رۆكی PAK پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌شی جه‌نابی شێخ خالیدی برای و بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی ده‌كا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
—————————————

به‌ڕێز: جه‌نابی شێخ خالید حه‌یده‌ری به‌رزنجی، موڕشیدی ته‌ریقه‌تی قادریی
به‌ڕێزان :له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوونی گه‌وره‌ و قه‌درگران، ئامینه‌خانمی حه‌یده‌ریی‌، خوشكی جه‌نابی شێخ خالید و هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندیی، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م. هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی نه‌قشبه‌ندیی ریزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان هاوخه‌می ده‌رده‌بڕم.
خوالێخۆشبوو ئامینه‌خانم، بێجگه‌له‌وه‌ی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن شه‌هید بوو،هاوكات وه‌ك هاوسه‌ری جه‌نابی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی، ده‌ورێكی گرینگ و پاك و بێڕیای له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی خانه‌قاكانی نه‌قشبه‌ندی و حه‌واندنه‌وه‌ و كۆمه‌گ و خزمه‌ت به‌ هه‌زاران مرۆڤی كورد و هه‌ر ئینسانێك كه‌ رووی تێده‌كردن كرد. له‌ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٩٠ی زاینییدا، هه‌زاران په‌ناخوازی كورد كه له‌ تركیاوه‌‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران له‌ڕێدا بوون، له‌ شاری ئیستانبول له‌ سه‌ر خوانی ئه‌م خاتوونه‌ دڵ گه‌وره‌یه لایان داو خانه‌قاكه‌یان ببووه‌، حه‌شارگه‌ی رۆڵه‌ی كوردی راوه‌دوونراو. هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ند جارێك، پۆلیسی تركیا، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ریان و رێزی خانه‌قایان پێشێل كرد.
بۆیه‌ كۆچی دوایی ئه‌م خاتوونه‌ خێڕخواز. و چاكه‌كاره‌، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كورده‌واری و رێباز و ته‌ریقه‌تی چاكه‌ و چاكه‌كاران. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم ئامینه‌خانم به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و سه‌بر و ئۆقره‌ش به‌ سه‌رجه‌م تازیه‌بارانی ببه‌خشێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا

19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2720 كوردی
9ی نوامبری 2020 زایینی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *