
روژی یەکشەممە کاتژمێر 14:00 ریکه وتی 26ژانویه 2020 زاینی 6ی ڕێبەندانی ساڵی 2719 کوردی له لایان کومیته ی ریکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK وکۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان اسڕائیل ڕێکخراوی کیفا انترناسیۆنال له شاری کولنی ولاتی ئالمانیا ئاکسیونیک بو ئیدانەکردنی حوکمی ئیعدام و زیندانی کردنی دو پیشمه رگی به دیل گیراوی پارتی ئازادیی کوردستان، هۆشمه‌ند عه‌لیپوور و محه‌مه‌د وه‌ستا قادر به ری‌و چوو.
سه رتای ئاکسیونه که له لایان هاوری پەیمان ئاغایی سپاس کردن و بەخیرهاتنی بەشداربوانی کرد. پاشان به رنامه کان سەرەتا به خولەکێک بێ دەنگی و سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی وەستان بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی هەرچوارپارچەی کوردستان ئاکسیۆنەکە دەستی پێ‌کرد . پاشان هاوری ئاکو دیو بند ئه ندامی کومیته ی پاک له ئالمانیا په یامی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستان به زمانی کوردی سه بارت به حوكمی ئێعدامی بو پێشمەرگەی دیل هۆشمه‌ند عه‌لیپوور و پێنج ساڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د وه‌ستا قادر خوێندرایەوە. و هه ر وها ده قی ئه م بیاننامه به زمانی ئالمانی له لایان د. کاک بخت‌یار پیشکه ش کرا له دریژی ئه م ئاکسیونه دا چه ند حیزب و لایانی کوردستانی بشدار بوی ئه م ئاکسیونه سه بارت به ئه م حوکمه ناروای کوماری ئیسلامی ئیران چه ند وتارێکیان پیشکه ش کرد. هەروهەا هەڤاڵ فەرمان دیو بند ئه ندامی کومیته ی پاک له ئالمانیاو چالاکوان ئەمجد حوسین پناهی وتیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد . و دریژه ی ئاکسیونه که چه ند دوروشم دژی ده‌زگای تێرۆریستیی و داگیركه‌ری ئێران بو ئه م حوکمه نا رویا درا. ههروههاهە ڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، له وتەیەکدا یەکریزی لایەنە کوردییەکان و درێژەپێدانی رێگای شەهیدان و مەحکوم کردنی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی فراوان بەگرنگ زانی دۆخی هه‌ڤاڵانی بهدیلگیراومان هۆشمه‌ند و محه‌مه‌د، پاڕانه‌وه و كڕووزانه‌وه له حاست هیچكه‌س و لایه‌نێك هه‌ڵناگرێ. ئه‌وان سه‌ربه‌رزن به‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوون و له ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، به دیلگیراون. به‌ڵام وه‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ریان و خۆ به‌خاوه‌ن كردنیان له لایان ئێوه‌وه، ده‌توانێ له ئێعدام رزگاریان بكا. بۆیه داوا له هه‌موو هاووڵاتییانی بهشهڕهفمان له چوارپارچه‌ی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین، به وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ین و ئاگادار كردنی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه پێوهندییدارهكان، رێگا له ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام‌یان بگرن و تاران بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه كه وه‌ك دیلی جه‌نگ هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكا.وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستانیش هه‌موو ئه‌و رێگایانه ده‌گرینه به‌ر كه به‌و ئامانجه گوشار له سه‌ر تاران دروست بكا. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر، هۆشمه‌ند و محمه‌د ئێعدام بكرێن، له ناو جه‌رگه‌ی تاران دا تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
شایانی باسه به شیک له ئه ندامان و لاینگرانی پارتی ئازادیی بەوێنهكانی “هۆشمه‌ند عه‌لیپوور” و “محه‌مه‌د وه‌ستا قادر” و بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان چالاکانە له م اکسیونه بشدار بون.
لێرەدا بەناوی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئالمانیا پارتی ئازادیی کوردستان PAK، سوپاسی یەک بە یەکی هاوڵاتیانی کورد‌و ئەندامانی PAK دەکەین لە شاری کولنی وڵاتی ئالمانیا، بو بەشداریی کردنیان.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته ی ریکخستنی ئالمانیا
7ی ڕێبەندانی ساڵی 2719 کوردی
27ژانویه ساڵی 2020 زاینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com
وەڵامێک بنووسە