بۆ چی كوردستان ئەبێتە دەوڵەتێكی تر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

ئەو گۆڕانكاریە خێراو لە ناكاوانەی لە جیهاندا روودەدەن, نوسەر و لێكۆلەرو مێژوونوسانی رووبەرووی كۆمەلێك پێشبینی كردووە, كە پێیان وایە لە داهاتوویەكی نزیك چەندین گۆڕانكاری لە جیهان روودەدەن رۆژهەڵاتی ناوەراستی لێ‌ بێبەش نیە, لەنێو گۆڕانكاریەكانیش دەولەتی كوردی ئەگەرێكی نزیكە بۆیە لەژێر ناونیشانی (بۆچی پێویستە كوردستان ببێتە دەوڵەتی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەراست) لە ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بابەتێك بڵاوكراوەتەوە تێدا ئاماژە بۆ رای چەند نوسەروو لێكۆلەرێك دەكات كە لە بارەی دوارۆژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوسیویانە.

لەبابەتەكەدا نوسراوە:” ئەمساڵ كۆمەڵێك سۆپڕایسی مەزنی جیهانی ڕوویاندا ، كە هەردووكیان ئاماژە بۆ تێكدانی دوو سنووری جیاواز دەكەن كە ئەوانیش “جوگرافیای سیاسی و گوڕانكاری ستراتیژی” یە، دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا وهەڵبژادنی دۆناڵد ترەمپ وەكو سەرۆكی بەهێزترین ووڵاتی جیهان ، هەردوو پرۆسە دیموكراسیەیەكە كاریگەری راستەوخۆیی دەبێت لە دەرەوەی سنوورەكان و گۆڕانكارییە نیودەوڵەتیەكان كە گۆمانی تێدا نیە شەپۆلی ئەم وەرچەخانانەش دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
هەروەها مالپەڕەكە دەنوسێت:” بەشداری وڵاتانی زلهێز لە جەنگ دژی تیرورستانی “دەولەتی ئیسلامی -داعش ” و هاوكاریكردنی كوردان بە گشتی و قارەمانانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە تایبەتی و ستراتیژی لە بەر چاوگرتنی مەترسی و كولتوری و سەربازی ئەم ڕێكخراوە بەربەرییە بۆ خودی ئەوروپا گرنگە و دەرككردنێكی ستراتێژییە .

ئۆرشەلیم پۆست رای نوسەر (ئكهیل مارسیۆ)ی لەبارەی كوردەوە وەرگرتووە, دەلێت:” كوردەكان بەیداخی شەڕەكان نین ، سوارچاكی جەنگەكانن بە خولیا ویستێكی سوارچاكییەوە جەنگی ئازادی دەكەن, نەك تەنها پێگە هەرێمی و جوگرافییەكەیان ئەمەی بۆیان خوڵقاندوە بگرە ئەوە خودی كوردە ئەم ڕۆڵە دەگێری و چالاكانەتر لە شیعە و سووننەكان پێگەی خۆیان قایم كردوە ئەمەش تاكە ھۆكارە كە سەرنجی رۆژئاوای ڕاكێشاوە .
هەروەها نوسەرەكەی ئۆرشەلیم پۆست دەشڵێت:” كۆمەلێك فاكتەرو هۆكار هەیە كە كوردەكان پشتگیریان هەبێت, لەوانە كوردەكان جڤاكێكی ئاشتیخواز و لێبوردەن ، خاوەن جۆرەھا ئایین و مەزھەبی جیاوازن ، ھەڵكردنیان لەگەڵ نەتەوەكانی تری دانیشتوانی “عێراق ،سووریا، توركیا ئییران ” لێبراڵانە و دوستانەیە ،مافەكانی ئافرەت و بەشداری ژن لە كایەكانی دەوڵەت و بەتایبەت سەربازی ھێندە بە بەھرەن كە ھاوشێوەی نیە لە ناوچەكە، ئازادیێەكانی سیاسی و فیكری بە بەراورد لەگەڵ ئەو نەتەوە و وڵاتانەی كە كوردستانیان دابەشكردوە زۆر باشترە ،كوردەكان تاكە ھێزی راستەقینەی دژە تیروریزمی جیھانی و ئیسلامین ،ئامادەیی ھەموو قوربانی و گیانفیداییەكیان تێدایە ، خاوەن سامانی زۆر و فرەرەھەندی پیشەسازی و ئابوورین ، توانایەكی بەھێزی سیاسیان ھەیە ،سەرڕای ئەو قەیران و فشارانەی كە دراوسیكانیان بۆیانی دەخوڵقێنن بەھێز و خوڕاگرن ، لە مێژوودا زۆر كەمن ئەو وڵاتانانەی “پێش دەوڵەتبوونیان ھێندەی خاك و خەلكی كوردستان ئامادەیی و ستراكتۆری بە دەوڵەتبوونیان تیدا بوو بیێت” .
ئۆرشەلیم پۆست ئاماژەی بۆ بابەتێكی مێژوونوس ( ئێرك ھۆبسبۆم Eric Hobsbawm) كردووە كە دەنووسێت:” سەدەی ٢٠-٢١ سەدەی گۆڕانكارییە مەحاڵەكانی مێژووی مرۆڤایەتیە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاشتیش لێی بە دوور نابێت ، كاتی دروستبوونی دەوڵەتی كوردستانیش یەكیكە لەو ئەگەرانەی كە لە درگا تەسك وتاریكەكەكانی ڕۆژھەڵاتەوە دەركەوتووە بە رووی كۆمەڵگەكانی مرۆڤایەتی و جیھانی .

سەرچاوە
THE JPOST

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *