بۆ یه‌كه‌مجار ڤیدیۆیه‌كی دۆكیومێنتاری به‌ریتانییه‌كان له‌سه‌ر تاوانی‌ ئه‌نفال و جینۆساید

ئەمەی لەبەردەستدایە ڕاپۆرتێکە لەلایەن ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژئاوا کە بەڵگەیەکی کرداری دڕندانەی جینۆسایدی کورد پیشان دەدات، كه‌ رۆژی 19/9/1988 گیراوه‌، وێنەی گوندێک لەنێوان سنورەکانی تورکیا و عیراق کە جێدەستی کاولکاری ڕژێمی پێشوی عیراقی پێوەیه‌وە و تەنها مانگێک بەر لە سەردانی تیمەکە بۆ کوردستان دانیشتوانەکەی گەڕاونەتەوە- دەردەخات، کە پێکهاتوون لە نزیکەی 400 ژن و منداڵ و پیاو.

وەفدێکی سەر بە حکومەتی بەڕیتانیا لە سەردانێکیاندا بۆ کوردستان و بەمەبه‌ستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شوێنەوارەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن ڕژێمی پێشوی عێراقەوە بۆ سەر دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و کوژارنی هەزاران هاوڵاتی، کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ دانیشتوانی شاری سلێمانیدا ئەنجامدا، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی‌ عیراق بانگهێشت كراون.

لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لەلایەن تیمی ڕۆژنامەوانی وەفدەکەی بەڕیتانیاوە بەڕێوەچوو، لەنزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ کەسوکاری شەهید و ئەو شۆڕشگێڕە کوردانەدا کرا کە پێشتر دژی ڕژێمی بەعس و لەپێناو پاراستنی میللەتەکەیاندا جەنگاون.

لەسەرەتادا وەفدەکەی سەر بە حکومەتی بەڕیتانیا گومانیان هەبوو لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی وەها دڕندانە (پڕۆسەی جینۆسایدی کورد) لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەرامبەر بە دانیشتوانی هەرێمێک کە سەر بە هەمان وڵاتن، بەڵام هەروەک پێشکەشکاری تیمە ڕۆژنامەوانییەکە باسی لێوەدەکات، ئەوان گومانەکەیان تەواو بۆ یەکلایی بۆیەوە لەپاش سەردانیکردنی ئەو شاخ و دۆڵانەی کوردستان کە شوێنەواری ئەو چەکە کیمیاوییەیان پێوە ماوە و هەروەها بینینی ئاسەواری ئەو گوندە وێرانکراوە
http://vimeo.com/68976101#

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *