بێستون هەورامی :دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لەهزری(پاک)دا ..!؟.

پارتی ئازادیی کوردستان(پاک)وەک پارتێکی ناسیونالیزمی کو ردی و باوەڕداری بەچارەسەری پرسی کورد بەدەوڵەتی سەر بەخۆی کوردی بەرلەهەر ناوناونیشانێک کەوڵاتانی زلهێز بەئا راستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دیاری بکەن ئەمڕۆ تێدەکۆ شێ لەهەمانکاتدا ئەم ئاماژەیە بۆ داهاتوێکی دورو نەوەکانی ڕۆژگاری خۆی بەدواچارەسەر کوردستانی گەورە دەبینێ .!!.

سەرچاوەگرتنی ئەم خەباتی سەربەخۆیی کورستانە زیاتر لە دوو خاڵدا لای(پاک)سەرچاوەی گرتووە یەکەم زیاتر لەسەدە یەک خەباتی گەلی کورد لەناوچەکەداو چل ساڵ خەباتی دژ بەری ڕژێمی بەناو ئیسلامی ئێران و ئایدۆلۆجیاو سیستمە با وەکانی وڵاتانی زلهێز وەک(دیموکراسی ئۆتۆنۆمی ، فیدراڵی کۆن فیدراڵی)وهتد..کەتاهەنوکە بەهەموو ئەو خەبات وقور بانیدانەی گەلی کورد لەو مێژووە دورو درێژەدا لەپێناو ماف و ئازادیەکانی دا پێشکەشی کردووە تاهەنوکە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بەفەرمی هەرێمی کوردستانی وەک هەرێمێکی فید راڵی لەئەدەبیاتی خۆی دا نەناساندووەو بۆ دروستی ئەم ئاما ژەیەش خاڵی یەکێک لەنامە پێنج خاڵیەکەی(نێچیرەڤان بارزا نی)بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بوو ..!؟.

خاڵی دووەم لەستراتیژو ئەدەبیاتی تێکۆشانی(پاک)بۆ سەربە خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەدانە بەهزرو ڕێبازی پێشەوا (قازی محمد)وپشتیوانی(مستەفا بارزانی)بارزانیەکان کە(۷۳) ساڵ بەر لەئەمڕۆ کۆماری کوردستانیان لەمهاباد ڕاگەیاندو هە روەها بەرگریکردنی قارەمانانەی ڕۆڵەکانی(پاک لە۳)ساڵ هێر شی تیرۆریستانی داعش بۆسەر هەرێمی کوردستان و هەروە هابەرگری قارەمانانەی پردێ لەمەڕمانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ناساندنی(مسعود بارزانی)بەڕێبەرێکی نەتەوەی لەلایەن(حسین یەزدانپەنا)سەرۆکی(پاک)پەیڕەوکاری هەمان ستراتیژیەتی(مستەفا بارزانی)بوو ، لەکۆماری کوردستان و بە واتایەکی دیکە تێکۆشانی سەربەخۆخوازی ئەمڕۆی(پاک)نامە یەکی کراوەیە بۆ هەموو جیهان وهەروەها بانگەوازکردنی ڕۆ ڵەکانی گەلی کوردە لەناوچەکەدا بۆ ئەمجۆرە خەباتە ..!!.

(بێستون هەورامی)

دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لەهزری(پاک)دا ..!؟.بێستون هەورامی . پارتی ئازادی کوردستان(پاک)وەک پارتێکی ناسیونالیزمی کو ردی و…

Slået op af Bestoon hawramiSøndag den 4. august 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *