بەردەوامی کۆبوونەوەکان بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردی “ له‌ ئه‌ورووپا

ڕۆژی هەینی3 گه‌لاوێژی ساڵی 2720ی کوردی 24ی جولای ساڵی 2020ی زایینی له شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا له بەردەوامی کۆبوونەوەکان لە تاراوگە بو دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردی به ئامادەبوونی بەرێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، کۆبوونەوەیەک رێکخرا.

دەسپێک و سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی و وەستان بۆ گیانی بەرزی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لەلایەن بەرێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی باسێکی تێر و تەسەل لەسەر چۆنیەتی کار کردنی لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان لە تاراوگە بۆ یەکریزی و پێکهێنانی و دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردی نەتەوەیی کە بتوانێت هەموو بیر و بۆچوونە جیاوازەکان ،لە پارتە سیاسییەکانەوە تا کەسایەتییەکان لە ژێر چەترێک کۆ بکاتەوە، کرا.
جێی ئاماژەیە خاتوون چیمەن نەقشبەندی وەک نوێنەری پارتی ئازادیی کوردستان، بیروڕای PAK لەسەر باسی چۆنیەتی کار کردن و چەند خاڵی گرینگی بۆ چێکرانی چەترێکی ئەوتۆ کە بتوانێ تاک و گرووپەکانی کوردستانی لە تاراوگە بۆ کاری نەتەوەیی ،کۆبکاتەوە، خستە روو. هەروەها ئامادەیی رێکخستنەکانی پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ هاوکاریی لەم بابەتەدا،دەربڕی.
دواتر ھەر کام لە لایەنە بەشداربووەکان بە کورتی باسیان لە دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردی و بارودۆخی ھەنووکەیی ھەر چوار پارچەی کوردستان کرد. چەندین پێشنیار لەم پێوەندیەدا لە لایەن ھەر کام لە بەشداربووانەوە خرانە بەر باس و قسە لەسەر کردن کە دوای تاوتوێ کردنیان لە لایەن ئامادە بووانەوە، بڕیاریان لەسەردرا.
کۆبوونەوەکە دواتر دەستەیەکی بۆ ئامادەکاری کارەکان پێکهێنا.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان بریتی بوون لە:هەڤالان خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی هولەند
، موحسین وەیسی مورادی) وەک نوێنەری (پارتی ئازادیی کوردستان) لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بوون.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
5 گه‌لاوێژی ساڵی 2720ی کوردی
26ی جولای ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
🆔https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com🌐
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *