بەرز ڕاگرتنی یادی 3ساڵەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی لە سوئێد

کاتژمێر شەش 15:30 ڕۆژی ھەینی 4ی ڕەزبەری ساڵی 2720ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 25ی سێپتەمبەری ساڵی2020ی زایینی کومیتەی رێکخستنی سۆئێدی پارتی ئازادیی کوردستان بە هاوکاری تیمێک لە کەسایتی سەربەخۆیی خوازی دانیشتوی ولاتی سۆئێد هەستا بە پیرۆز کردنی یادی رێفراندۆمی سەربەخۆیی.

بۆ ئەم مەبەستەله گۆرپانی ناو شاری ستۆکهلم کە پر هاتووچۆترین شۆنی ئەم شارەیە وەک شۆنی گردبوونەوەکە دیاری کرا.
لەسەرەتای بەرنامەکەدا خاتونی شاعیر و هەست بزوێن یایی ماری موکریانی وەک پێشکەش کارێکی بەتوانا بەخێراتنی بەشدار بوانی کرد.
دواتر بە دانانی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک وەستان بە بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
یایی ماری موکریانی لە ناوئاخنی بەرنامکەشدا بە خوێندنوەی شێعر و پەخشانی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی رێ و رەسمەکەی رازاوەتر کرد.
لە درێژەی بەرنامەکەدا کاک پۆلا نانەوازادە کەسایەتی سیاسیی و ئەدیبی بە توانا چەند شێعرێکی هەست بزوێنی نیشتمانی پێشکەش کرد
دواتر هەڤاڵا مەجید گەوهەری پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانی لە ولاتی سۆئێد خوێندەوە
جێ ئاماژەیە کە کاک کامرانی قازی لە دوو نۆبەتدا وتاری لەمەر ئەرکی تاکی کورد بۆ ساز کردنی دەولەت و سەربەخۆیی کوردستان پێش کەشی ئامادەبوان کرد.
جێ ئاماژەیە لە سەر بانگهێشتنی پارتی ئازادیی کوردستان نوێنەری رێکخراوەکانی پارتی سەربەخۆی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان بەشداریان کرد و پەیامی پیرۆزباییان هەبوو.
جێ ئاماژە و پێزانینە کە دۆستانی سەربەخۆیی خوازی باکووری نیشتمان لە ژێر ناوەکانی “کوردیش دیاسپۆرا نت ورک” و “کوردستان ئینفمەیشن نت ورک” زۆر چالاکانە بەشدار بوون و کۆمەلێک تراکت و دروشمی نەتەوەییەیان دەگەل خۆیان هێنابو کە دواتر پێشکەشی کومیتەی پارتی ئازادییان کرد و پەیامەکانیشیان پێشتر ناردبوو.
هەروەها پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانێکان پێشتر ناردرابوو بۆ کومیتەی رێکخەری ئەم چالاکیە بەلام بە هۆی کمی کاتەوە بەس ئاماژە بە ناوەکانیان کرا.
جێ ئاماژەیە کە چەند مێدیای کوردی وەک رووداو، کانال 24 و کوردستان تێڤێ بەشدار بوون و رێپۆرتاژیان هەلدەگرتەوە.
لە کۆتاییدا دوای تێپەرینی دوو کاتژمێر و تەواو بوونی ئیزنی چالاکییەکە سپاسی سەرجەم بەشدار بوان کرا و ئەم زەحمەتەیان بە بەرزی نرخێندرا و یادەکە دووای دوو کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی سوئێد
Mobil:0046736373799
pak.sweden@yahoo.se
7ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 2720ی کوردی
28ی سێپتامبری ساڵی2020ی زایینی
Mobil:0046735000853
pak.sweden@yahoo.se
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *