بەرز ڕاگرتنی یادی 3ساڵەی ڕیفراندۆم لە لایەن کۆمیتەی (پاکPAK) لە نــۆروێژ!

کاتژمێر شەش و نیوی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی 4ی ڕەزبەری ساڵی 2720ی کوردی ھاوکات لەگەڵ ٢٥ی سێپتەمبەری ساڵی2020ی زایینی و بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی 3 ساڵەی بەێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، کۆمیتەی ڕێکخستنی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە وڵاتی نۆروێژ گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێکھێنا!

گردبونەوەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک وەستان بە بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بە خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک) لە نۆروێژ و ھەڵکردنی دروشمی پێوەندیدار و ئاڵای پیرۆزی کوردستان درێژە بە گردبوونەوەکە درا.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ڕێزدار (مەسعوود ناسری) وەک نوێنەری حیزبی نۆروێژی (ئێس،ڤێ SV) کە بە فەرمی بانگھێشت کرابون شانبەشانی ھەڤاڵانی کۆمیتەی نۆروێژ ئامادەی گردبوونەوەکە بوون و یادی سێ3ساڵەی ڕیفراندۆمیان بەرز و پێرۆز ڕاگرت.
پێویستە ھەموو کوردستانیانی بەڕێزیش لەوە تێبگەیەنین کە تەواوی ھێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بانگھێشتی گردبوونەوەکە کرابوون بەڵام بە داخەوە ھیچ کامیان نەھاتبون و بەشدارییان نەکرد.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
5ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 2720ی کوردی
26ی سێپتامبری ساڵی2020ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *