بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ

ڕۆژی شەممە 19ی خەرمانانی ساڵی2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 10ی سێپتەمبەری ساڵی 2018ی زایینی، بە مەبەستی ئیدانە و پرۆتستۆ کردنی ھێرشی تیرۆریستیانەی کۆماری سێدارەی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی (حیزبی دێموکراتی کوردستان) و (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) و شەھید و برینداربوونی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری ئەو حیزبانە و ھاوکات لە سێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد،

خۆپێشاندانێکی جەماوەری بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگە نشین لە وڵاتی نۆروێژ و ئەندام و لایەنگرانی دەیان پارت و ڕێکخراوی کوردستانی، لەبەر دەم “باڵوێزخانەی ئێران” ھەڵکەوتو لە شاری ئۆسلۆ،ی پێتەختی سڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندەران بە ھەر سێ زمانی کوردی،فارسی و نۆروێژی دروشم و وتاریان دژی کۆماری سێدارە و ئیدانەکردنی کردەوە چەپەڵەکانی ئەو ڕژێمە سەرەڕۆیە، و ھاوکات داواکردن لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بۆ وەدەنگ ھاتن و لە قاودان و ئیدانەکردنی کردوە دژە مرۆییەکانی کۆماری سێدارەی ئێران، دەکوتەوە.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندام و لایەنگرانی (پارتی ئازادیی کوردستان PAK) چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون و وتاری فارسی لایەنە پێکھێنەرەکانی خۆپێشاندانەکەش کە (پاک) یەکێک لە ئەوان بو، لە لایەن خاتوو (سۆزان ئەحمەدی) ئەندامی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نـــۆروێژ) خوێندرایەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ
21ی خەرمانانی 2718
12/ ی سێپتامبری 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://twitter.com/pak_eu

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>