بەشدارییکردنی کۆمیتەی ڕێکخستنی(پاک)لە نۆروێژ، لە ساڵیادی ڕۆژی کـــــــــۆمەڵە،دا!

ڕۆژی شەممە4ی ڕەشەمەی ساڵی 2717ی کوردی، هاوکات لەگەڵ 24ی فێبرواری ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی26ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و چالاکیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە بەشداریی ڕێزدار کاک (عوومەر ئیلخانیزادە) سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، لە وڵاتی نـــــۆروێژ، بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن بەڕێز (عوومەر ئیلخانیزادە) وتەیەک پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
بەشی دووھەمی ڕێوڕەسمەکە تەرخانکرابو بۆ پرسیاری بەشداربووان و وڵامی بەڕێز ئیلخانیزادە.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە سەرەڕای بەشدارییکردنی ئەندام و لایەنگرانی (کۆمەڵە) و بەشێک لە کوردانی تاراوگەنشین، نوێنەری چەندین هێزولایەنی سیاسی،ش کە (پارتی ئازادیی کوردستان) یەکێک لەو لایەنانە بو، بە فەرمی بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کرابون و لە لایەن (پاک)ەوە شاندێک بەسەرپەرستی هاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرسی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نـــۆروێژ) و خاتوو سۆزان ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتە، بەشدار بون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
9 رەشەمەی 2717کوردی
1 مارسی 2018 زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>