بەشداریی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان -نینا لە رێورەسمی هەشتی مارس لە هولەند

رۆژی هەینی 27 رەشەمەی 2016 (17 مارسی 2017)، لە شاری لێواردنی وڵاتی هولەند، بەبۆنەی رۆژی هەشتی مارس، رێورەسمێک لە لایان یەکێتی ئافرتانی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، شاندێکی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا، پێکهاتوو لە چیمەن نەقشبەندی، ئاگری کرماشانی، رەها ئیلامی و ئەڤین کرماشانی، بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد.

رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان چەند پەیام خوێندرانەوە و پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان لە لایان خاتوو چیمەن نەقشبەندی پێشکەش کرا و چەپکەگوڵێکیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی کرد.له ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێز (سەیوان بارزانی) بالێوزی عێراقی فدرال لە هۆڵەندا و و كەسایەتیی سیاسیی هەر چوار پارچەی كوردستان تێیدا ئامادە بوو.
هەر لە رێورەسمەکەدا پێشانگایەکی جلوبەرگی کوردیی کرایەوە و پاشان بە ئاهەنگ و شادیی ئامادبووان، کۆتاییهات.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
کومیتەی هۆڵه‌ند
29 ره‌شه‌مه‌ی2716
19 مارسی 2017
Womn/s freedom Organization of Kurdistan-NINA
Holland Committee
ninaazadiazadi@yahoo.com
nl_pak@yahoo.com
Mobil:0031620074245
Mobil:0031687269438
www.pazadik.org
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *