
کاتژمێر13:30ی رۆژی شەممە21ی ڕەشەمەی ساڵی 2721ی کوردی (12ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی)، لە شاری هئلموند Helmond له وڵاتی نیدەرلاند، بەبۆنەی 18 هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکی قامیشلوو، رێورەسمێک لە لایان پارتی دیمۆکراتی کوردستان- سووریە PDK_S له وولاتی نیدەرلاند، بەڕێوەچوو و لەسەر بانگهێشتی فەرمی .پارتی دیمۆکراتی کوردستان- سووریە PDK_S شاندێکی PAK بەسەرپەرشتی خاتوو چیمهن نهقشبهندی ئهندامی مهجلیسی گشتی و بهرپرسی کۆمیتهی رێکخستنی نیدەرلاندبەشداریی لە رێورەشمەکەدا کرد و لە لایان بەڕێزان PDK_S پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قامیشلوو و سەرجەم
شەهیدانی کوردستانی گەورە دەستیپێکرد. دوواتر بە تێروتەسەلی باسی کارەساتی قامیشلوو کرا.لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی چوارپارچەی کوردستان و ژمارەیەك لە حیزبه كوردستانی و كەسایەتیی سیاسیی تێیدا ئامادە بوو.
شایانی باسە له لایان خاتوو چیمهن نهقشبهندی چەپکە گوڵی وەفایان لەبەردەم وێنەی شەهیدانی قامیشلوو دانا.
سەرچاوەی هەواڵ راگهیاندن
کومیتەی ڕێکخستنی نیدەرلاند
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
22ی ڕەشەمەی ساڵی 2721ی کوردی
13ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks
وەڵامێک بنووسە