بەشداریی شاندی PAK لە 26 ی سەرماوەز ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە هۆڵەندا

کاتژمێر 13:00 ر رۆژی شەمە 30ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2719ی کوردی 21ی دیسامبری ساڵی 2019ی زایینی
لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆڵەند رێورەسمی 26 ی سەرماوەز ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پارتى ديموكراتى كوردستان له – سوريه) بەڕێوەچوو.ولەسەر بانگێشتی بەڕێوەبەرانی رێورەسمەکە شاندێ پارتی ئازادیی کوردستانPAK پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی هولەندو خاتوو فریشتە یەزدانپەنا،وموحسین وەیسی مورادی ئەندامی کۆمیتەی هولەند بەشداریی لە رێورەسمەکە کرد.

رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان چەند پەیام خوێندرانەوە لە بڕگەیەکی رێورەسمەکە، خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK، پەیامی کۆمیتەی رێکخستنی هولەندی پێشکەشکرد.لە پەیامەکەدا هاتبوو
26ی سەرماوەز
ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان
رۆڵەکانی نەتەوەی گه‌وره‌ی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
کوردستانیانی وڵاتپارێز!
داگرتنی ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئێران وەک نیشانەی سەروەریی داگیرکەرانەی تاران له‌ سه‌ر كوردستان و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەک سیمبۆلی ناسنامە و هێمای ئازادیی و سەربەستیی نەتەوەیی ،

لە 26ی سەرماوەز( 17دیسامبر) 74 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەرهەمی بیر و ئیرادەی سەرکردە و نەتەوەیەک بوو کە لێبڕاوبوون تەوقی حاكمییه‌تی دەوڵەتی ئێران لە سەر خاک و خەڵکی کوردستان هەڵگرن و سەروەریی سیاسیی کوردی لە جێ دابنێن. هەربۆیە پاش 36 رۆژ لە هەڵکردنی ئاڵا، دەوڵەتی جمهووریی کوردستان راگەیەندرا.
بۆ پارتی ئازادیی کوردستان و خەباتگێڕانی ریزەکانی، شانازییەکی گەورەیە کە پاش 48 ساڵ لە هەرەسی کۆمار و وه‌لانان و نه‌هێشتنی ئاڵا لە بزووتنەوەی کورددا؛ بۆ یه‌كه‌مجار، 26 ساڵ لەمەوبەر بەدەستی رێبەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAKهەڵکرایەوە
ئێمە بووین ئاڵاکەی “خۆیبوون”وپێشەوا و دەوڵەتەکەیمان،پاش نزیکەی نیوسەدە لە بیرکران،هەڵکردوە؛هەر ئێمەین پارێزەرانی ئەو میراتە بەنرخە و هەر ئێمەین ئاڵاهەڵگری رێگای سەربەخۆیی نیشتمانی داگیرکراومان.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK، بانگی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كا كه‌، تێكڕا پێكه‌وه‌ ئاڵای موقه‌دسی كوردستان بكه‌ینه‌ ره‌شماڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كوردستانی له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌ستاندنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی کوردستان له‌ رێگای رێفراندۆمێكی گشتیی ئازاده‌وه‌.
هه‌ر شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستان PAK له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستاندا.:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
2ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی
23ی دیسامبری2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *