بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە 73ھەمین ساڵی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوێد،

ڕۆژی شەممە 26ی گەلاوێژی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 17ی ئاگوستی ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە73ھەمین ساڵی دامەزرانی (پارتی دێموکراتی کوردستان)، ڕێوڕەسمێک لە لایەن (لێژنەی ناوچەی ستۆکهۆڵم)ی پـــــــارتی لە وڵاتی (سوێد) بەڕێوەچوو.

لەسەر بانگھێشتی فەرمی (پارتی دێموکراتی کوردستان) شاندێکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی سوێد) پێکهاتبوون لە هەڤاڵان کامران قازی و ئەنوەر عەباسی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و بە چەپکەگوڵێک و پەیامی پیرۆزبایی ئەم ساڵیادەیان بەرز ڕاگرت.
سەرەڕای بەشداریی جەماوەرێکی بەرینی کوردانی تاراوگەنشین، نوێنەری چندین ھێزولایەنی سیاسیی کوردستانیش کە بە فەرمی بانگھێشت کرابون، لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی سوئێد
26 گه‌لاوێژی 2719ی کوردی
17ی ئاگۆستی2019زایینی

pak.sweden@yahoo.se

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *