بەشداریی نوێنەرایەتی ئورووپای PAK ” لە نۆزدەمین “کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان” (KNK)

ڕۆژی ھەینی 26 ڕەزبەری ساڵی 2719 کوردی ھاوکات لەگەڵ 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019زایینی، لەسەر بانگھێشتی فەرمی (جڤاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانKNK)شاندێکی (نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK، له شاری ئەیندۆفنی وڵاتی هۆڵەند لە نۆزدەمین “کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان” (KNK) ( وکۆبونەوەیەکی تایبەت بە پرسی ڕۆژئاوا، بەشدار بوون. )

سه ره تا بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، کۆبونەوەکە دەستی پێکرد.

دواتر وێڕای نوێنەری ھەر کام لە لایەنە بەشداربووەکان وتاری تایبەتی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان،یش لە لایەن خاتوو چیمەن نەقشبەندی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە وتارەکەی خۆیاندا نوێنەرانی (PAK) وێڕای ئیدانە کردنی داگیرکاری سوپای تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوا و شەھید و بریندار کەوتنی سەدان کەس لە ھاوڵاتیانمان لەو بەشەی کوردستان،جەختیان لەسەر یەک ڕیزی و ھاوکاری و ھاودەنگی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان بەرامبەر هەموو داگیرکەران کردەوە و ئامادەیی (پارتی ئازادیی کوردستانPAK)یشیان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە وەبیر ئامادەبووان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هێنایەوە.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە شاندەی نوێنەرایەتی دەرەوەی پارتی ئازادیی کوردستان پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی وئه‌ندامی نوێنەرایەتی ئورووپا و کاک کاوە کانەبی ئه‌ندامی نوێنەرایەتی ئورووپا PAK)
کۆبونەوەکە دوای4 کاتژمێر گفتگۆی چڕ و پڕ لە سەر پرسی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆتایی پێھات.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
28ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی
20ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *