بەشداریی نوێنەرایەتی PAK لە ڕێوڕەسمی یادی چڵ ساڵەی شەهیدبوونی شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام.

رۆژی چوارشەمە 2018/01/31 لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی ، یادی چل ساڵەی شەهید بون کاک ئارام بە ئامادە بونی بنەماڵە و هەواڵانی دێرینی ئەو شەهیدە و هەروەها کادر و ئەندامانی زۆربەی حیزبەکان لە رێ و رەسمێک بەڕێوە چوو.

لەسەر بانگهێشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ؛ شاندێکی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان بەشدارییان لە یادکردنەوەکەدا کرد و بەو بۆنەیەوە پەیام و بروسکەیان پێشکەشی بنەماڵە و دەستەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمەکە کرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ، شەهید ئارام لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەران و هەروەها یەکێک لە کاراترین ئەندامانی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
پارتی ئازادیی کورستان
پێوەندییەکانی سلێمانی
12ێبەندانی 2717
1 فێورییەی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>