بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە خۆپێشاندانێک له ئاڵمان

ڕۆژی پێنج شەممە 22ی خەرمانانی ساڵی2718ی کوردی و 13ی سێپتامبری ساڵی 2018ی زایینی، بە مەبەستی ئیدانە کردنی ھێرشی تیرۆریستی کۆماری سێدارەی تاران بۆ سەر بارەگاکانی دوو حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شەھید و برینداربوون لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ئەو حیزبانە و خەڵکی مەدەنی و هەروەها لە سێدارەدانی سێ لاوی بێتاوانی گەلی کورد،

خۆپێشاندانێکی زۆر رێکوپێک لە جەماوەرێکی بەرچاوی دانیشتووی کورد لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان، بە بەشداری حیزبو ڕێکخراوو لاینگرانی حیزبەکانی هەرچوار بەشی کوردستان، بەرامبەر کۆنسوولخانەی ئامریکا ، بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و بە زمانەکانی کوردی،ئاڵمانی و ئینگلیسی دروشم و وتار دژی کۆماری سێدارە کوترا و دووای داواکردن لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە بێدەنگوو هەڵوێست نەبوون، بە سرودی ئەی رەقیب کۆتایی هات.
شایانی باسە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون و پەیامی PAK لە لایەن هەڤاڵ پەیمانی ئاغایی خوێندرایەوە.،
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمیتەی ئاڵمان
22ی خەرمانانی 2718
13ی سێپتامبری 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>