بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە” کۆنفڕانسی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی باشوری کوردستان” | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە” کۆنفڕانسی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی باشوری کوردستان”

رۆژی هەینی 26/1/2018 کاتژمێر 10ی بەیانی کۆنفڕانسی “راوێژی یەکێتی نەتەوەیی باشوری کوردستان” کە لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (ک ، ن ، ک) رێکخرابو بە وەستانی یەک خولەک بۆ رێز گرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد . وتە بێژ و ئەندامانی کۆنگرە دوای بەخێرهاتنی میوانەکان تەوەری کۆنفڕانسەکەیان شی کردەوە ؛

پاشان هەر کام لە بەشداربوان وەک نوێنەری لایەن و حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە کاتی دیاری کراوی خۆیان دا وتاریان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و بە پێی بیر و بۆچونی خۆیان بابەتی کۆنفڕانسەکەیان تاو و توێ کرد .
کۆنفڕانس رۆژی دووەم واتە شەمە 27/1/2018 درێژەی بە کاری راوێژکاری خۆی دا و لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ کۆتایی بە کاری خۆی هێنا و وا دەست نیشان کرا لە داهاتویەکی نزیک دا ئامانج و دەسکەوتەکانی کۆنفڕانس بە فەرمی رابگەیێندرێت .
جێی ئاماژەیە لەسەر بانگهێشتی فەرمی knk شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ناسر قازی بەرپرسی نوێنەرایەتی pak لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و وتارییان پێشکەش کرد ؛ هەڤاڵ ناسری قازی لەوتەکانیدا
وێڕای
سپاس و رێز بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (ک ، ن ، ک) هاوکات بونی کۆنفڕانسە کەی لەگەڵ حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کورد وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە گرینگ و پیرۆز دایە قەڵەم؛ هەروەها ڕایگەیاند دەرد و زامی هەر کوردێک لە هەر چوار پارچەی کوردستان ، تاکی کورد لە پارچەکانی تر دەهاژێنێت و بەو پێیەش رۆڵەکانی رۆژهەڵات لە ژێر ئاڵای پاڕتی ئازادی کوردستان ماوەی چوار ساڵ لە شەڕی دژ بە تاریک پەرستانی داعش ئەرکی خۆیان بەجێ هێنا و خوێنیان تێکەڵ بە خوێنی هاوسەنگەرانی باشوری بوو.
نوێنەری پاک لە درێژەی وتەکانیدا داوای کرد با هەر لە لێرەوە دەست پێ بکەین و لەم ساتە بە دواوە بڕیار بدەین دەفتەرە کۆنەکان کە پڕمان کردون لە رق و قین وێک بنێین و لاپەڕەی نوێ هەڵدەینەوە و بێینەوە سەرەتا و برایەتی و تەبایی بکەینە بنچینە و بناغەی بیر و هزرمان و کار و چالاکیمان لە سەر ئەو باوەڕە بونیاد بنێین و یەکخستنی ئامانجی ستڕاتێژی وەک خاڵی بەهێز بۆ رێک کەوتن سەیر بکەین .
ناسری قازی لە ووتەکانیدا باسی لە داستانی بەرگری پردێ کرد کە رۆڵە چاو نەترسەکانی پاک رۆڵی کاریگەریان تێیدا گێڕا سەلماندیان خۆڕاگری و چۆک دانەدان لە بەرامبەر دوژمنان دا دەتوانێ یارییەکە لە بەرژەوەندی ئێمە دا بگۆڕێ بەڵام خۆڕاگری و بەرخودان پێویستی بە یەک بون و تەبایی هەمە گیر هەیە .
لە بەشێکی دیکەی ووتارەکەیدا هاتبوو ئەوەی زۆر گرینگە کاری لە سەر بکرێ پێکهێنانی ئۆرگان و ناوەندێکی هاوبەش و هەماهەنگ و هەمە رەنگە کە هیچ لایەنێک تییدا پشت گوێ نەخرێ و گەلەکۆمە لە سەر لایەنێک و حیزبێک دروست نەبێ و دیپڵۆماسی گشتی کورد لەوێوە ئاڕاستە بکرێت .
لە کۆتایی وتەکانیدا پشتیوانی لە بەرخودان و خۆراگری رۆژئاوا بە گشتی و عەفرین بە تایبەتی راگەیاند و ئاماژەی بە بەیاننامە و داوای فەرمی پاڕتی ئازادی کوردستان بۆ ڕێگادان و هاوکاری بۆ گەیشتنی هیزی پێشمەرگەی pak بۆ پاڵپشتی هاونیشتمانیانمان لە عەفرین کرد .
پارتی ئازادیی کورستان
پێوەندییەکانی سلێمانی
7 ێبەندانی 2717
27 ژانویەی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>