بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی کۆچی دوایی عەبدولرەزاق فەیلی.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی23 جۆزەردانی 2719 کوردی 13 ی ژووئەنی 2019 زایینی
شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان PAKپێکهاتوو لە هەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی سیاسی PAK ، وشیار ئەحمەدی بەرپرسی نوێنەرایەتی سلێمانی ،جوانشێر ڕەفعەتی یاریدەدەری پێوەندییەکانی pak لە سلێمانی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی عەبدولرەزاق فەیلی یەکێ لە ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

شاندی پارتی ئازادیی کوردستان لە پەیامێکداجارێکی دیکە هاوخەمی و پەژارەی خۆی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆش بوو و سەرکردایەتی و هەموو ڕیزەکانی ی ن ک کرد.
جێی ئاماژەیە عەبدولرەزاق فەیلی یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی پێوەندییەکانی دەرەوەی ی ن ک بوو.
پارتی ئازادیی کوردستان
پێوەندییەکانی سلێمانی
23 جۆزەردانی 2719 کوردی
13 ی ژووئەنی 2019 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *