بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند ئیسماعیل سابووری

بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان
چلەی ماتەمینی هونەرمەند ئیسماعیل سابووری بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 5 گه‌لاوێژی 2719 27ی ژوولای2019 لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەندان ، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیسماعیل سابووری بەڕێوەچوو.

شاندێکی نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتوو لە هەڤاڵان وشیار ئەحمەدی، جوانشێر رەفعەتی ، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد .
جێی ئاماژەیە هونەرمەندی کۆچکردو ئیسماعیل سابوری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو و هەر لەوشارە چل ڕۆژ بەر لەئەمڕۆ دڵی لەلێدان کەوت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان ڕێزدار حسەین یەزدانپەنا، نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لەشاری سلێمانی ئەرکی هەڵبەستنی گۆڕی هونەرمەند ئیسماعیل سابووری و هاوکاریی بنەماڵەکەی بۆ پرسەکەی لە ئەستۆگرت.
پارتی ئازادیی کوردستان
پێوەندییەکانی سلێمانی
5 گه‌لاوێژی 2719 کوردی
27 ی ژووئەنی 2019 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *