
رۆژی شەممە 11 رەشەمەی 2718 (2مارسی 2019)، پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری فێرفەکسی فێرجینیا وڵاتی ئەمریکا رێورەسمێکی بەبۆنەی 40 هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ژێنێڕاڵ مستەفا بارزانی رێکخست.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، شاندی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە سەرپەرشتی هه ڤال زاکرۆس یەزدانپەنا ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی نوێنەرایەتیی ئەمریکای پارتی ئازادیی کوردستان به‌شدارییان له رێورەسمەکەدا کرد . شاندی PAK لە لایان بەڕێزانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییەکی گەرمیان لێ‌کرا.
دەسپێکی رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەتەوەی گەورەی کورد و لێدانی سروودی نه‌ته‌وه‌یی “ئه‌ی ره‌قیب” ده‌سیپێکرد. لە ڕێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك لە حیزبه كوردستانی و كەسایەتیی سیاسیی هەر چوار پارچەی كوردستان تێیدا ئامادە بوو.
لەم رێورەسمەدا پەیامی نوێنەرایەتیی ئەمریکای پارتی ئازادیی کوردستان PAK له لایان هه ڤال زاکرۆس یەزدانپەنا خوێندرایه‌وە. لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو: “شانازیه هه‌ره گه‌وره‌كانی بارزانی نه‌مر هاوكاری و پشتیوانی و به‌شداری كردنی له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان بوو.هه‌ر بوویه ئێمه، پارتی ئازادیی كوردستان، وه‌ك ئه‌مه‌كدار و ڕێبواڕی ڕێیی بارزانی و پێشه‌وای مه‌زن به ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان زانی كه له كاتی هێرشی ترۆریستانی داعش و حه‌شدی شه‌عبی به‌رفه‌رمانی تاران، بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان له باشووری وڵات، به ته‌واوی هێز و توانای سه‌ربازی و پێشمه‌رگانه‌ی خۆمان پشتگیری و پشتیوانی له هاونهتهوهكانمان له باشوور بكه‌ین. هه‌ر بۆیه شان به شانی پێشمه‌رگه‌كانی باشوور له مه‌ته‌رێزی به‌رگری و خۆڕاگری‌دا هه‌تا تێكشكاندنی تیرۆریستان شه‌رمان كرد و خوێنمان پێشكه‌ش به خاك و نیشتمان كرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه و به‌تایبه‌تی شه‌ڕی قاره‌مانانه و مێژوویی ‘پردێ’ شانازییه‌كی كه‌م وێنه‌و پڕ له سه‌روه‌ریه كه ئاسه‌واره‌كانی له ساڵانی داهاتوودا باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه. ئه‌وه ئه‌و ده‌رسه‌یه كه له مه‌كته‌بی بارزانی نه‌مردا فێری بووین. ئێمه له‌م یاده پیرۆزه‌دا جارێكی دیكه‌ش په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێی سه‌ركرده مێژوویهكانمان به‌ر نه‌ده‌ین و تاگه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانیان واته سه‌ربه‌خۆی كوردستان له تێكۆشان و خه‌بات و به‌رخۆدان نه‌وه‌ستین.
پارتی ئازادیی کوردستان نوێنەرایەتیی ئەمریکا
12 رەشەممەی 2718
3مارسی 2019
وەڵامێک بنووسە