بەشداریی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی (پاک) لە خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە عەفرین!

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی26ی ڕەشەمەی ساڵی2717ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 17ی مانگی مارسی ساڵی 2018ی زایینی، بە مەبەستی ئیدانەکردنی ھێرشی داگیرکاریانەی سپای ملھووڕی تورکیا و پشتیوانی لە گەلی عەفرین، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ ڕێپێوانێکیان لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری ئۆسلۆ،ی پێتەختی ئەو وڵاتە بۆ بەردەم وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەبرد.

کوردستانیان بە وتنەوەو بەرزکردنەوەی دروشم و سلۆگان پشتیوانی خۆیان لە گەلی خاک داگیرکراوی عەفرین دەربڕی و ھاوکات ھێرشی دوژمنکاریانەی سپای داگیرکەری تورکیا، ئیدانە کرد و داوایان لە بیروڕای گشتیی جیھان کرد کە چیتر لەو پێوەندیەدا بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە وەڤدێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بە سەرپەرشتی ھاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدزادە بەرپرس و سۆزان ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی (پاک) لە نۆروێژ، تا کۆتایی ڕێپێوانەکە چالاکانە بەشدابوون.
1 نه‌ورۆزی 2718 کوردی
21 مارسی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>