بەشداریی PAKله شاری له‌نده‌ن لە خۆپێشاندانێک لە بەر دەرگای بالوێزخانەی ئێران

کاتژمێر 14:00 ڕۆژی یەکشەممە 10ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 1 سێپتەمبەری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی ئیدانە و پرۆتستۆ کردنی زیندانی کردن و لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران،

بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگە نشین و ئەندام و لایەنگرانی چەندین پارت و ڕێکخراوی کوردستانی خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی لەبەر دەم “باڵوێزخانەی ئێران” ھەڵکەوتو لە شاری لەندەن،ی پێتەختی وڵاتی بەریتانیا، بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندەران وێڕای بەرزکردنەوەی وێنەی بەندکراوانی سیاسیی و لەوانە ھەردو پێشمەرگەی دیلی ( پارتی ئازادیی کوردستان PAK) ھەڤاڵان ( ھووشمەند عەلیپور) و (محەممەد وەستاقادر) بە ھەر سێ زمانی کوردی،فارسی و ئینگلیسی،ش دروشم و وتاریان دژی کۆماری سێدارە و ئیدانەکردنی کردەوە چەپەڵەکانی ئەو ڕژێمە سەرەڕۆیە، و ھاوکات داواکردن لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بۆ وەدەنگ ھاتن و لە قاودان و ئیدانەکردنی کردوە دژە مرۆییەکانی کۆماری سێدارەی ئێران، دەکوتەوە.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندام و لایەنگرانی (پارتی ئازادیی کوردستان PAK) چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیا
‎ 11ی خه‌رمانانی 2719ی کوردی
2ی سێپتامبریساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk

00447380999000:TEL
wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *