بەشداریی PAK له خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان له بلژیک

رۆژی چوارشەممە 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2720ی کوردی 17ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی گردبوونەوەیەکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران) لەشاری بروکسل لە وڵاتی بلژیک بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دژ بە ستەمکاری و کوشتارو دژ بە ڕەشبگیری و ئیعدامی چالاکوانانیبەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانکه بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم خۆپیشداندانەدا ئاماژە بە تراژیدایای کیمیابارانی هەڵەبجە و زوڵم و زۆری داکیرکەرانی کوردستان کرا .
ھاوکات داوایان لە ناوەندە سیاسیی و مافەمرۆییەکانی جیھان کرد کە لەئاست ئەم کوشتار و سەرکوتە بێ بەزەییانەی کۆماری سێدارەی ئێران دا بێدەنگ نەبن سیاسەتێک بگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بەمەبەستی ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە زیندانی و ئەشکەنجە كوشتاری كۆڵبه‌ران و کوشتارو لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد و نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران ھەڵوێستیان ھەبێت.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بلژیک چالاکانە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە لە گردبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی بلژیک
28 ڕه‌شه‌مه‌ی 2720 كوردی
18ی مارسی2021 زایینی
TEL:0032485583911
pak_bel2 @yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *