بەشداریی PAK له گردبوونەوەیە له بلژیک

رۆژی دووشەممە 11ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2720ی کوردی 1ی مارسی ساڵی 2021ی زایینی
گردبوونەوەیەکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران) لەشاری بروکسل لە وڵاتی بلژیک بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دژ بە ستەمکاری و کوشتاری ژمارەیەک لە خەڵکی بێتاوانی بەلوچ ( سوخت بەر) بەڕێوەچوو.

گردبوونەوەکه بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.

ھاوکات داوایان لە ناوەندە سیاسیی و مافەمرۆییەکانی جیھان کرد کە لەئاست ئەم کوشتار و سەرکوتە بێ بەزەییانەی کۆماری سێدارەی ئێران دا بێدەنگ نەبن سیاسەتێک بگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بەمەبەستی ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە زیندانی و ئەشکەنجە كوشتاری كۆڵبه‌ران و کوشتارو لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد و نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران ھەڵوێستیان ھەبێت.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی بلژیک چالاکانە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە لە گردبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
دوای چەند کاتژێرگردبوونەوەکه کۆتایی پێهات.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی بلژیک
TEL:0032485583911
pak_bel2 @yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *