بەشداریی PAK لە‌ پێشانگایەى فۆتۆگرافى لە بلژیک

سەعات 13:00رۆژی یەکشەممە 3 رێبەندانی 2716 ( 22ی ژانویەی 2017)، لە یەکێک لە هۆڵەکانی لە شاری هاسێڵتی وڵاتی بلژیک، پێشانگایەکی فۆتۆگرافى پێشمەرگە لە لایان رۆژنامەنووس بێنۆیت دی فراینە (Benoit de Freine)، رێکخرا. لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەری پێشانگاکە، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتی هه‌ڤاڵ ئەمیر عەلی خانی بەشداریی لەپێشانگاکەدا کرد و لە لایان لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رییەوە به‌گه‌رمی پێشوازیی کرا.

شایانی باسە بەڕێز بێنۆیت دی فراینە، ساڵی رابردوو سەردانی باشووری کوردستانی کرد و ماوەی بیست رۆژ لە قەڵای خۆڕاگری رۆژهەڵات لە رۆژاوای کەرکووک لەگەڵ هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا بوو و زۆربەی وێنەی پێشانگاکەشی، وێنەی لە وێنەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، پێکهاتبوو.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی بلژیک
7رێبەندانی 2716
27ی ژانویەی 2017

TEL:0032465485145
pak_bel2 @yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *