بەشداریی PAK لە دووھەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە نۆروێژ

رۆژی چوارشەممە 3ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی هاوکات لەگەڵ 25ی 09ی ساڵی2019ی زایینی لە شاری (ئۆسڵۆ)ی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە کوردانی چوارپارچەی کوردستان، گردبونەوەیەک بۆ یادکردنەوەی دووھەمین ساڵیادی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

گردبونەوەکە بە خوولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستانی گەورە و سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپکرد.
پاشان چەند پەیامێک بەوبۆنەیەوە پێشکەشکران.
شایانی باسە (کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نــــۆروێژ) یەکێک لەو لایەنانە بو کە هەستابون بە سازدان و بەڕێوەبردنی گردبونەوەکە و (پارتی ئازادیی کوردستان)یش ئەندامی فەرمی کۆمیتەکەیە و شاندێکیش بەسەرپەرستیی هاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ، چالاکانە لە گردبونەوەکەدا بەشدار بوون.
دواتر گردبونەوەکە بە سروودی و گۆرانیی و جۆش و خرۆشی ئامادەبووان، کۆتایی ھات.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
5ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی
27ی 9ی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *