
رۆژی پێنجشەممە 14ی سهرماوهزی 2719ی کوردی 5ی دیسامبری 2019ی زایینی
لە شاری له ندن پێتەختی وڵاتی بریتانیا سمینارێک لە ژێر ناوی “رهوهندی كوردستانی له ئهورووپا بو چوارچێوهیهکی نهتهوهیی” بۆبەرێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی وشاندی یاوەری، وبه بەشداریی کوردانی باکورو ڕۆژئاواو ڕۆژههڵات و باشور رێکخرا.
دەسپێک و سەرەتای سمینارەکە بە ساتێک بێدەنگی و وەستان بۆ گیانی بەرزی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان بەرێز تاهیر هەورامی لە باسێکی چرووپردا چۆنیەتی کار کردنی لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان لە تاراوگە بۆ یەکریزی و پێکهێنانی بەرەیەکی نەتەوەیی کە بتوانێت هەموو بیر وبۆچوونە جیاۆازەکان ،لە ژێر چەترێک کۆ بکاتەوە،
شاندێکی کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیای پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە سەرپەرشتی ههڤاڵ (به هرۆز دوستی ) بەشدارییان لەسمینارێکه کرد ،
لەم سمینارەدا ههڤاڵ (به هرۆز دوستی وێرای بەخێرهاتنی بەرێز تاهیر هەورامی بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی وشاندی یاوەری و هەموو بەشدار بووانی کۆبوونەۆکەکرد ،و ئاماژەی بەئامادەیی PAK له بریتانیا بۆ هاوکاریی لەم بابەتەدا،دەربڕی.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیا
16ی سەرماوەزی2719ی کوردی
7ی دیسامبری 2019ی زایینی
00447380999000:TEL.
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk
wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl
وەڵامێک بنووسە