بەشداریی PAK لە فستیڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان لە ئوتریش

رۆژی شەممە 18ی خەرمانانی ساڵی 2717ی کوردیی هاوکات لەگەڵ 9ی9ی ساڵی 2017ی زایینی لە شاری (ڤییەن)ی پێتەختی وڵاتی ئوتریش، بە بەشداریی کوردانی چوارپارچەی کوردستان، فێستیڤاڵێک بۆ پشتیوانیی لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵ بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستانی گەورە و سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپکرد. پاشان چەند پەیامێک بەوبۆنەیەوە پێشکەشکران.
شایانی باسە کە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی فستیڤاڵی ڤییەن بوون .
لێرەدا بەناوی کۆمیتەی رێکخستنی ئوتریش پارتی ئازادیی کوردستان، سوپاسی یەک بە یەکی ئەندامان و دۆستانی PAK دەکەین کە بە جۆش و، خرۆشەوە، لە ئوتریش بەشدارییان لە فستیڤاڵەکەدا کرد. هەروەها سوپاسی سەرجەم کوردانی بەشداربوو لە فستیڤاڵەکەدا دەکەین کە لە هەر شوێنێکی ئورووپاوە بەشدارییان کرد و پشتیوانیی خۆیان لەم رۆژە مێژووییە دەربڕی.
دواتر فێستیڤاڵ بە سروودی و گۆرانیی و جۆش و خرۆشی ئامادەبووان، کۆتاییهات.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی ئوتریش
21 خەرمانانی 2717
12 سێپتامبری 2017

Kurdistan Freedom Party
österreich Committee
pak.austria@yahoo.de
Mobil:00437687610125
Mobil:00436764333313
www.pazadik.org www.pak-eu.com
www.pak-eu.comhttps://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *