بەشداریی PAK لە کۆبوونەوەیەک لە ڤییەن

رۆژی چوارشەممە 12 ئاپریلی 2017، کۆبوونەوەیەک لە،شاری ڤییەنای پێتەختی وڵاتی ئوتریش، لە لایان بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز عومەر شێخ مووس ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا و یەکێک لە نوێنەرانی کورد لە کۆبوونەوەکانی ژنێف سەبارەت بە دۆخی سووریا، بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی کوردستانی گەورە بەگشتی، رۆژاوای کوردستان و پرسی رێفراندۆم لە باشووری کوردستان بەتایبەتی کرا. هەروەها دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئوتریش بە پێویست زانرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ کۆمار هەورامی ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان، ئامادەبوو.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی ئوتریش
24ی خاکەلێوە 2717
13ی ئاوریلی2017
Kurdistan Freedom Party
österreich Committee
pak.austria@yahoo.de
Mobil:00437687610125
Mobil:00436764333313
www.pazadik.org www.pak-eu.com
www.pak-eu.comhttps://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *