بەشداریی PAK لە کۆچی دوایی ساڵحی ئیبراهیمی لە سۆئێد

رۆژی یەکشەممە 13ی جۆزەردانی 2718 کوردی 3 ی ژووئەنی 2018 لە شاری ستۆکهۆلمی وڵاتی سۆئێد پرسە و سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوا لێخۆشبوو د. محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی ناسراو بە (شەپۆل)بەڕێوەچوو. شاندی کۆمیتەی رێکخستنی سۆئێد پارتی ئازادیی کوردستان به‌شدارییان له رێورەسمەکەدا کرد .

شایانی باسه لەلایان هەڤاڵا کاک کامران قازی چەپکە گوڵی وەفایان لەبەردەم وێنەی خوا لێخۆشبوو د. محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی دانا و پەیامێ سەرەخۆشیی و هاوخەمیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان گەیاندە رێکخەرانی پرسەکە..
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان

بە کۆچی دوایی کەسایەتی هەڵکەوتووی گۆڕەپانی زانست و وێژە و فەرهەنگ؛ کورد سەرمایەیەکی نیشتمانیی بەنرخی لە دەسچوو. د. محەمەد ساڵحی ئیبراهیمی( شەپۆل) پاش تەمەنێکی پڕبەرهەم لە نووسین و لێکۆڵینەوە ووەرگێڕان و مامۆستایەتی، بە کۆچیی دوایی، کەسوکار و دۆستان و کۆمەڵگای فەرهەنگیی کوردستانی تووشی داخ و کەسەر کرد. خوا لێخۆشبوو، بێجگە لە توانا زانستیی و ئەدەبییەکانی، پیاوێکی لە دڵ نزیک، چاکەکار و ئاشتیخوازی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی نەتەوەکەی بوو. لەو سەفەرانەیدا کە لە گەڵ مامۆستا سۆرانی رەحمەتی بۆ باشووری کوردستان دەیانکرد، هەموو جارێ بە بێ ترس لە لێپێچینەوەی دواتری دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی تاران، سەردانیان دەکردین و دڵپاکییەوە هەست و سۆزی بۆ دەردەبڕین.
پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆمان ولە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کۆمەڵگای فەرهەنگیی کوردستان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتیی بەرینی شاد بکا و سەبوورییش بە هەمووان ببەخشێ.
حسین یەزدانپەنا
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
٨ ی جۆزەردانی ٢٧١٨
٢٩ ی مایسی ٢٠١٨
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی سۆئێد
14ی جۆزەردانی 2718
4 ی ژووئەنی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>